ئەنجومەنی ئەدەبی ـ فەرهەنگی "هاژەی کۆخان" لە شاری بانە، کۆڕێکی ڕێزلێنان و پێدانی بڕوانامە بە فێرخوازانی زمانی کوردی بەڕێوە برد.
ڕۆژی شەممە ١١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هه‌تاوی، کۆڕێک بۆ ڕێزلێنان و پێدانی بڕوانامه و ڕێزنامه به قوتابیانی پۆله‌کانی زمانی کوردی لە لایەن ئەنجومەنی ئەدەبی ـ فەرهەنگی لە هۆڵی "لاوان"ـی "هاژەی کۆخان" بەڕێوە چوو.
ئه‌نجومه‌نی ئەدەبی ـ فەرهەنگی "هاژەی کۆخان" له چالاکییه‌کانی خۆیدا له‌و شاره بڕوانامەی بە ٢١٢ کەس لە دەرچووانی فێرکاریی ڕێنووس و زمانی کوردی بەخشی.
مامۆستایانی ئه‌و خولە فێرکارییانە، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی ـ فه‌رهه‌نگی هاژه بوون.
له‌و کۆڕەدا که به سروود، حه‌یران، بابه‌تی زانستی و شێعر ڕازا بووه، بێجگه له هونه‌رمه‌ند و شاعێرانی بانه، له شارەکانی سه‌رده‌شت و بۆکانیشهوه هاتبوون و قوتابیه‌کانیش لە بانه و ئەم گوند و شارۆچکانە: مه‌نیجه‌ڵان، کانی سوور، کۆخان، یاکوباوا و به‌رده‌ڕه‌ش لە خولی فێرکاریی زمانی کوردی‌دا بەشداریان کردبوو.
3/12/2017