فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

رۆن دێرمر، باڵیۆزی ئیسرائیل له‌ ئه‌مه‌ریكا، هۆشداری له‌ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی نوێ له‌ سووریا ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، كاریگه‌رییه‌كانی ئێران له‌ سووریا، ده‌بێته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕێكی نوێ له‌ ناوچه‌كه‌.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، به‌هۆی كاریگه‌ری ئێران له‌ ژێر ناوی "فه‌سیله‌كانی به‌رگری ئیسلامی" ئه‌گه‌ری درووستبوونی ئه‌و شه‌ڕه‌ی زیاتركردووه‌.

رۆژنامه‌ی پۆله‌تیكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌ زاری دێرمره‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئێستا ئیسرائیل له‌ چه‌قی ململانێكان زۆر نزیكتره‌ له‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت.

راشیگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ به‌ بوونی "بریكاره‌كانی ئێران نادات" له‌ سووریا و گوتی: "ئه‌گه‌ر ئێران له‌و هه‌نگاوانه‌ پاشه‌كشه‌ نه‌كات، ده‌رفه‌ت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی ده‌ڕه‌خسێنێت، نامه‌وێ بڵێم كه‌ی رووده‌دات، ئه‌مساڵ، یان ئه‌م مانگه‌، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ئه‌و شته‌ رووبدات".

باڵیۆزی ئیسرائیل له‌ واشنتن، دووپاتیشی كرده‌وه‌، ئه‌گه‌ری زیادبوونی گرژی و ململانێكان به‌ جۆرێكه‌، هیچ لایه‌نێك نایخوازێت، ئێمه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ به‌ دامه‌زراندنی به‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی به‌ره‌نگاری له‌ دژی ئیسرائیل ناده‌ین له‌ناو سووریا.

له‌ باره‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ نوێیه‌ له‌ ناوچه‌كه‌، گوتی: "هیچ رێژه‌یه‌ك بۆ ئاستی هه‌ڵگیرساندنی دیاری ناكه‌م، به‌ڵام پێشبینییه‌كانی من زیاتره‌ له‌ هی خه‌ڵكی دیكه‌، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ شه‌ڕێكی به‌هێز له‌گه‌ڵ حزبوڵڵای لوبنانی درووست ده‌بێت، ئێستا دۆخه‌كه‌ له‌ دۆخی دوو ساڵ به‌ر له‌ ئێستا جیاوازه‌".

5/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان