فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ میدیا عه‌ره‌بییه‌كان هه‌واڵێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌، عه‌لی عه‌بدوڵڵا سأڵح، سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن كوژراوه‌و ڤیدیۆی كوژرانیشی بڵاوكرایه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازبی به‌ كه‌ناڵی "العالم"ـی ئێرانی راگه‌یاندووه‌: "عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح، له‌وكاته‌ی رایكردووه‌ بۆ حه‌شارگه‌یه‌ك خۆی بشارێته‌وه‌ كوژراوه‌".

پێشتریش ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بلاویكردبووه‌ه‌وه‌ كه‌ "ماڵه‌كه‌ی سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن، له‌ ناوه‌ڕاستی سه‌نعا ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌".

پێشتر عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن و لایه‌نگرانی له‌گه‌ڵ گروپی میلیشیا حوسیه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پشتگیری ده‌كرێن، وه‌ك هاوپه‌یمانی یه‌كتر ده‌ناسران، به‌ر له‌ چه‌ند رۆژێك گرژی كه‌وته‌ نێوانیان و شه‌ڕ له‌نێوان حوسیه‌كان و لایه‌نگرانی صاڵح هه‌ڵگیرسا و رۆژبه‌ڕۆژ گرژیه‌كان توندتر بوون.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح داوای كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی له‌گه‌ڵ سعودیه‌ و ده‌ستپێكردنی دانوستانی ئاشتیانه‌ی له‌نێوان یه‌مه‌ن و هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی كردبوو، له‌بارمبه‌ریشد ا حوسیه‌كان ئه‌و داواكاریه‌ی ساڵحیان به‌ ناپاكی ناوبردبوو.

4/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان