فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


"عادڵ ئەلجوبەیر" وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعوودیە، ڕێژیمی ئێرانی بەوە تاوانبار کرد کە لوبنانی بە بارمتە گرتووە.


بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان وەزیری دەرەوەی سعوودیە، ڕۆژی هەینی له لێداوانێکدا نیسبەت به بارودۆخی ناوچەکە باسی لە ڕۆڵی تێکدەرانەی ڕێژیمی ئێران و حیزبوڵڵا کرد و وتوویە: ئەو ڕێژیمە بە هاوکاری و پشتیوانی لە حیزبوڵڵا، لوبنانی بە بارمتە گرتووە، ئەوەش لە کاتێک دایە کە حیزبوڵڵا ڕێکخراوێکی تێرۆریستییە.

ئەلجوبەیر، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتوویە: حیزبوڵڵا لە لایەن وڵاتێکی دەرەکی پشتیوانی لێ دەکرێت و ئەو وڵاتەش ئێرانە، چونکە ڕێژیمی ئێران لە سەرەتای دامەزرانیەوە تا ئێستە لە ناوچەکەدا شەڕ و ئاژاوە دروست دەکات.

ناوبراو دۆخی لوبنانی بە "خەمبار" وەسف کرد و جەختیشی کردەوە، تا ڕێژیمی ئێران پشتیوانی لە حیزبوڵڵا بکات، ئاشتی لەو وڵاتە جێگیر نابێت.

ئەو بەرپرسەی سعوودیە باسی لەوەش کردووە، کە حیزبوڵڵا و گرووپە تێرۆریستییەکانی دیکە کە ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکەدا پشتیوانیان لێ دەکات، تەنیا ویستەکانی ڕێژیمی ئێران جێبەجێ دەکەن و مەترسیدارن.

لەو پێوەندییەدا، "سانا" هەواڵدەریی فەرمی ڕێژێمی سووریه بڵاوی کردەوە، کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل چەند مووشەکێکیان ئاراستەی بنکەیەکی سەربازیی ڕێژیمی ئێران لە نزیک دمشق پێتەختی سووریه کردووە و زیانی ماددی لێ کەوتووەتەوە.

وڵاتانی عەرەبی بەتایبەت سعوودیە و هەروەها ئیسرائیل لە ماوەی ڕابردوودا، بەردەوام لە بارەی دەستێوەردان و پشتیوانی ڕێژیمی ئێران لە گرووپە تێرۆریستییەکانی ناوچەکە هوشداری دەدەن.

4/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان