فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، دوو هاووڵاتیی کوردیان دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی پێنجشەممە ٩ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئارام نیک‌پەی" خەڵکی گوندی "نێ" و "تەحسین دادڕەس" خەڵکی گوندی "سەردۆش" سەر بە شاری مەریوان، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراون.

 تەحسین دادڕەس لە فەلەکەی ستادیۆم بێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەکی پێشوو لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە تەقەی ڕاستەوخۆی لێ کراوە و دوای بریندار کرانی دەسبەسەر کراوە.

، ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە دوای دەسبەسەرکرانیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراون و هێزە ئیتلاعاتییەکان وڵامێکی ڕوون لە بارەی چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە بە بنەماڵەکانیان نادەنەوە.

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی مەریوان بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگهێشت و لێپێچینەوەیان لێ کراوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە هیچ زانیاریەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە لە بەردەستدا نییە.

3/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان