فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەرپرسی CIAی ئامریکا هۆشداری داوەتە رێبەرانی ڕێژیمی ئێران لەهەمبەرهەر جۆرە هەوڵێکی تێکدەرانەی ئەو وڵاتە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئامریکا لە عێراق.

مایک پۆمپێئۆ بەرپرسی CIA و لێئۆن پانێتا بەرپرسی پێشووی دەزگای زانیاری ناوەندی ئامریکا، لەهەمبەر هەر کردەوەیەکی هەڕەشەئامێز و تێکدەرانەی کۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداریان داوە.

پۆمپێئۆ وتوویەتی: رێبەرانی کۆماری ئیسلامی ئێرانمان ئاگادار کردوەتەوە کە، لە ئەگەری هەرجۆرە هێرشێک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئامریکا لە عێراق، دەبێ وەڵامدەر بن؛ هەروەها وتوویەتی، تەنیا سەرنجدان بە هەوڵەکانی چەند حەوتوو پێشووتری ئێران بۆ دزەکردنە نێو هەرێمی کوردستانی عێراق و کۆنترۆڵ کردنی ئەو ناوچانە، ئاشکرای دەکات کە ئێران بۆ زیادکردنی هێژمۆنی خۆی و سەپاندنی سیاسەتەکانی بەسەر وڵاتانی ناوچەدا چ هەوڵێک لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەدات.

وتوویشیەتی: تاران بەبەردەوامی لە هەوڵی ئەوەدایە کە هەلێک وەدەست بێنێت بۆ هەڕەشە کردن و هێرش بردنە سەر ئامریکا، زانیاریکانی ئێمە لەو بارەوە راست و دروستن؛ بە رای من ئێمە ناسیاوییەکی تەواومان لە دەسەڵات و نفووزی ئێران هەیە و دەزانین تا چ ئاستێک بەرەوپێش رۆیشتووە، کە بتوانێت بە دڵنیاییەوە دژ بە ئێمە کار بکات.

پۆمپێئۆ وتوویەتی، پێوەندییەکی ناڕوون لە نێوان ئەلقاعیدە و ئێراندا هەیە، ئەو بەڵگانەی کە بڵاو بوونەتەوە پیشاندەری ئەوەن کە حکوومەتی ئێران بە تەواوەتی پاڵپشتی و پشتگیری ئەلقاعیدە دەکات و بێگومان ئەوان ئەگەر هەلێکیان دەست کەوێ تاکوو زەربە لە ئامریکا بدەن چرکەساتێکیش راناوەستن.

بەرپرسی CIA وتوویەتی، بە وردی چاوەدێری بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و جموجۆڵەکانیان دەکەین و بۆ ئاگادارکردنەوەشیان نامەیەکمان بۆ قاسم سولەیمانی و رێبەرانی دیکەی ئێران ناردووە و بە روونی مەبەست و قسەی ئامریکامان بۆ شی کردوونەتەوە.

بەوتەی ئەم بەرپرسەی ئامریکا لە ئێراندا چەندین گروپ بوونیان هەیە کە دەسەڵاتبەدەستن، قاسم سولەیمانی و گروپەکەی، حەسەن روحانی و تیمەکەی و رێبەری ڕێژیم.

لێئۆن پانێتاش وتوویەتی، پێویستە کە بە وردی چاوەدێری ئاکارەکانی کۆماری ئیسلامی بکرێت و بۆ کۆتایی هێنان بە پاڵپشتی کردنەکانی لە تیرۆریزم، بەردەوامی لە پڕۆسەی مووشەکی و دەستێوەردانەکانی لە وڵاتانی ناوچە، بخرێتە ژیر گوشار، لەبەر ئەوەیکە تاران دەیهەوێ قەڵەمڕەوێک بۆ خۆی لە لوبنانەوە تا دیمەشق و سووریە و عێراق، درووست بکات.

4/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان