فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ڕای گه‌یاند، كۆمارى ئیسلامی ئێران به‌هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى سه‌قامگیری له‌ یه‌مه‌ن و سووریا و لوبنان، شێواندووه‌.


ڕیكس تیله‌رسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، له‌ كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ له‌ یه‌كێتى ئه‌ورووپا و ناتۆ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 5/ 12/ 2017 ڕای گه‌یاند: "پشتیوانیی له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ ئێراندا ده‌كه‌ین، هه‌رچه‌نده‌ به‌هه‌لسَوكه‌وته‌كانى سه‌قامگیریی له‌ یه‌مه‌ن و سووریا و لوبنان، شێواندووه‌".

لێدوانه‌كه‌ى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، ڕۆژێك دواى كوژرانى عه‌لى عه‌بدوڵا ساڵح، سه‌رۆكى پێشووى یه‌مه‌ن دێت، كه‌ له‌ بۆسه‌یه‌كداله‌سه‌ر ده‌ستی حووسییه‌كان (شیعه‌كانى یه‌مه‌ن) كوژرا.

هاوكات سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ى قودس، ڤیدیریكا مۆگیرینی، نوێنه‌رى باڵاى ئاسایش و سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ یه‌كێتى ئه‌ورووپا، جه‌ختی كرده‌وه‌، كه‌ یه‌كێتییه‌كه‌یان كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌پێناو دروستبوونى هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت، هه‌ردوو لایه‌نی ئیسرائیلی و فڵه‌ستینی بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆ".


هه‌روه‌ها گوتی: "یه‌كێتى ئه‌ورووپا جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى قودس ببێته‌ پایته‌ختێكى هاوبه‌ش بۆ فڵه‌ستین و ئیسرائیل".

5/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان