فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئه‌فشین حوسێن په‌ناهی، به‌ندكراوی‌ سیاسیی كورد له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئیتلاعات له‌ شاری‌ سنه‌ به‌ سه‌ختی‌ ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه‌.

هێزه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئیتلاعاتی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌ شاری‌ سنه‌، به‌ندكراوێكی‌ سیاسی به‌ ناوی‌ ئه‌فشین حوسێن په‌ناهی كه‌ فشاریان بۆ هێناوه‌ دانپێدانانی‌ تلویزیۆنی‌ بكا و ناوبراویش له‌ ئیعترافاته‌ خۆی‌ بواردوه‌ وێڕای‌ هه‌ڕه‌شه‌ لێكردن و نینۆكه‌كانی‌ ده‌ستیان كێشاوه‌ و ویستویان شۆكی‌ به‌رقیی لێ بده‌ن و به‌ هۆی‌ به‌رقه‌وه‌ سه‌ریشی سووتاوه‌.

ناوبراو له‌ هه‌موو پێداویستییه‌ پزیشكییه‌كان بێبه‌ش كراوه‌ و تا ئێستا ئیزنیان نه‌داوه‌ چاره‌سه‌ری‌ پزیشكیی بۆ بكرێ.

ئه‌فشین حوسێن په‌ناهی، به‌ندكراوی‌ سیاسیی كورد له‌ دادگایه‌كی‌ چه‌ند خوله‌كیدا به‌ تۆمه‌تی‌ پڕوپاگه‌نده‌ دژی‌ ڕێژیم و هاوكاری كردنی‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ كوردییه‌كانی‌ دژبه‌ری‌ كۆماری‌ ئیسلامیی حوكمی‌ 8 ساڵ و نیو زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌ و ئێستاش له‌ هه‌وڵی‌ دانپێدانانی‌ تلویزیۆنی بوون به‌ڵام ناوبراو ملی نه‌داوه‌

هه‌ر له‌ پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ زیندان و ده‌سبه‌سه‌ركراوای‌ كورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان 6 كه‌سی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی‌ فه‌رهاد چه‌تانی‌، ته‌یب چه‌تانی‌، لوتفوڵا ئه‌حمه‌دی‌، حه‌یده‌ر ئاخته‌، ئه‌فشین ئه‌ده‌ب و هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د كه‌رباسچی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی‌ ئیتلاعات له‌ شاری‌ سنه‌ به‌ تۆمه‌تی‌ چالاكی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ ته‌له‌فوونه‌وه‌ بانگ كراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان لێكراوه‌.

3/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان