حکوومەتی ئێران بڕیاریداوە کاری کۆڵبەران بە تەواوی رابگیرێ و لە بەرامبەریشدا 15 بازاڕچە لە ناوچەی سنوورییەکان بکاتەوە.
عەبدولرەزا رەحمانی فەزلی، وەزیری ناوخۆی ئێران بە میدیاكانی ئێرانی راگەیاندووە: "ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران بڕیاریداوە کۆڵبەری بە تەواوی نەهێڵێ، ئەم بڕیارەش کاریگەری کۆمەڵایەتی و ئەمنی بە دوای خۆیدا دێنێ".
بە گوتەی وەزیری ناوخۆی ئێران، 15 بازاڕچەی سنووری لە ناوچە سنوورییەکان دەکرێتەوە و ئەو کەسانەی زیاتر لە سێ ساڵ لە ناوچە سنوورییەکان نشتەجێ بووبن و پێناسەی پیشەوەرییان هەبێت دەتوانن لە
بڵاوکراوه‌یه‌کی ته‌له‌فزێۆنی ئاژانسی (ناسا)ی وڵاتیه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ریخست دوێنێ یه‌کشه‌ممه 3 ئاسمانگه‌ر له وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان و ژاپۆن و ڕوسیا له کازاخستانه‌وه به‌ره‌و بنکه‌ی ئاسمانی نێوده‌ڵه‌تی ده‌رچوون.
هه‌رسێ ئاسمانگه‌ڕ ئه‌نتۆن شابلیرۆف له ڕۆس کۆزمۆز، ئه‌ندازیاری فڕۆکه‌وانی نۆرشیگ کانای له ئاژانسی ئاسمانی ژاپۆن و سکات تینجل له ناساوه له بیکۆنۆرهوه له کازاخستان به‌ڕێکه‌وتن.
تیمه‌که له‌ئاسمان له‌سه‌رخۆ له بنکه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نزیک ده‌بنه‌وه که به
دەربڕینی ناڕەزایەتی و بێزاری لە کوشتنی کۆڵبەرانی بێ دەرەتانی کورد، لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە پەرەسەندن دایە، شاعیران، نووسەران و هونەرمەدانیش بە شێوەی جیاجیا، ئەو ناڕەزایەتیەی خۆیان دەردەبڕین
ڕۆژی کورد: خاتوونێکی شاعیر و نووسەری خەڵکی شاری سنە، خەڵاتی خۆی بە نیشانەی پشتگیری کردن لە کۆڵبەران و ناڕەزایەتی دەربڕین لە کوشتنیان لەلایەن
فەرماندەیەکی باڵای سوپای قودسی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژمارەیەک چەکداری میلیشیا ئێرانییەکان لە سووریا، کوژران.
رۆژی شەممە 16/12/2017، ئاژانسی (دیفاع موقەدەس)ی سەر بە فەرماندەیی سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای ئێرانی بڵاوی کردووەتەوە، کە لیوا مەهدی قەرە محەمەدی، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سوپای قودس، رۆژی چوارشەممەی رابردوو، کوژراوە.
ئاژانسەکە هەروەها رایگەیاندووە، لیوا مەهدی قەرە محەمەدی لە شەڕەکانی دژی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە شاری دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا، کوژراوە.
هەروەها ئاژانسی (ئەبا)ی ئێرانی بڵاوی کردووەتەوە، کە حەوت چەکداری میلیشیای فاتمییون و زەینەبییونی سەر بە سوپای قودس، لە سووریا کوژراون.
فاتمیون میلیشیایەکی شیعەمەزهەبی ئەفغانییە و زەینەبییونیش شیعەمەزهەبی
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، راویژكاری رێبه‌ری ئێران بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت: "پێگه‌ی ئێران وه‌ك هێزی یه‌كه‌می ناوچه‌كه رۆژ له دوای رۆژ به‌هێزتر ده‌بێت و رووداوه‌كانی عێراق و سووریا و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پیلانی رۆژئاوایه بۆ لاوازكردنی وڵاتانی ئیسلامی".
ویلایه‌تی به ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی گوتووه: "رۆژئاوا پرۆژه‌ی دابه‌شكردنی ناوچه‌كه‌یان هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووی به ئاگری شه‌ڕ بسووتێنن و سنووره‌كان ببنه مه‌یدانی گرژی، بۆ ئه‌وه‌ی لاوازببن و له كۆتاییدا بگه‌نه ئامانجه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌یان كه ئێرانه".
راوێژكاره‌كه‌ی رێبه‌ری ئێران ده‌ڵیت: "لێدوانه‌كانی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی
بە پێی هەواڵەکان، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی سەرماوەز، رامین حسێن‌پەناهی زیندانی سیاسی کورد پاش چاوپێکەوتن لە گەڵ برا گەورەکەی ئەنوەر حسێن‌پەناهی و بەڵێن وەرگرتن لە بەرپرسانی ئیدارەی ئیتڵاعات بۆ پێداچوونەوە و جێبەجێ کردنی داخوازییە ڕەواکانی پاش ٩ ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.
بە وتەی بنەماڵەی حسێن پەناهی ئیدارەی ئیتڵاعات و دادوەری دۆسییەی ڕامین ڕێگەیان بە بنەماڵەکەی داوە کە پارێزەرێکی دڵخواز بۆ دۆسیەی ڕامین دیاری بکەن.
هەر لەم پەیوەندەدا، ڕێکەوتی دادگایی کردنی ڕامین
٣ چالاكی كرێكاری له شاری سنه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعات بانگهێشت كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ڕۆژی ڕابردوو جه‌ماڵ یووسفی له ئه‌ندامانی شاخه‌وانیی چل چه‌مه و له چالاكانی كرێكاری بۆ سێهه‌مین جار له ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتوودا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی له شاری سنه بانگكراوه و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆ و كۆمه‌ڵێك چالاكیی دیكه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكراوه.
له هه‌مان ڕۆژدا ئه‌حمه‌د قه‌مه‌ری چالاكی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن هه‌مان ئیداره به
بڕیارە لە سەرەتای 2018 راوێژكاری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ ئاسایشی نەتەوەیی وتارێك پێشكەش بكات لەبارەی سووریاوە كە تیایدا ستراتیجیەتی نوێی وڵاتەكەی بۆ كاركردن دیاری بكات، كە چاوەڕوان دەكرێت سیاسەتی نوێی ئەمەریكا رووبەڕووبوونەوەیەكی توندی بۆ فرەوانخوازییەكانی ئێران تیادابێت، لەنێو ئەو زانیارییانەی باس لە بوونی 125 هەزار شەڕوانی سەر بە ئێران لە سووریا دەكەن لە بەرامبەر زیاتر دوو هەزار سەربازی ئەمەریكا.
بەپێی رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"، بڕیارە هۆبەرت رایمۆند ماكماستەر
بەرپرسانی ئامریکا لە بڕیارێکدا، بۆ پێش‌گرتن لە دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەدا، گەڵاڵەیەکیان پەسەند کرد.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا لە درێژەی بەرەنگاربوونەوە دژی کار و کردەوە تێکدەرانەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەدا، گەڵاڵەیەکیان دژی ئەو ڕێژیمە پەسەند کرد کە بەپێی ئەو گەڵاڵەیە، داراییەکانی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران تاوتوێ دەکرێت.
ئەو گەڵاڵەیە بە ٢٨٩ دەنگی ئەرێنی لە بەرانبەر ١٣٥ دەنگی نەرێنی، لە کۆنگرەی
بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی موکریان بارودۆخی نالەباری مافی مرۆڤی لە دەورانی سەرکۆماریی مەحموود ئەحمەدینژاد، سەرکۆماری پێشووی حکوومەتی ئێران وەبیر ناوبراوی هێنایەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا: خوسرەو کوردپوور، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی موکریان و چالاکی مافی مرۆڤ، لە شاری مەهاباد، جارێکی دیکە ڕووی لە ئەحمەدینژاد سەرکۆماری پێشووی ئێران کرد و ڕایگەیاند: "ئاغای ئەحمەدینژاد! لە دەروانی دەسەڵاتداریی ئێوەدا هەم وەکوو بەڕێوەبەری "قووەی ئیجراییە" و هەم وەکوو کەسی دووهەمی
"عوسمان بايده‌میر" پارلەمانتار و وتەبێژی فەرمیی پارتی دێموکراتی گەلان (HDP) له سه‌ر كوردستان وه‌ڵامێکی جەرگبڕی بە جێگری سه‌رۆكی پارلەمانی توركیه دایه‌وه.
له گرته ڤیدیۆییەکدا کە له په‌یجی فه‌رمیی عوسمان بایدەمیر بڵاو بووەتەوە، جێگری سه‌رۆكی پارلەمانی تورکیە كه له شوێنی سه‌رۆكی پارلەمان دانیشتنه‌كه به‌ڕێوه
دۆخی ژیانی خەڵکی کرماشان پاش زیاتر لە یەک مانگ نەتەنیا سەقامگرتوو نەبووە بەڵکوو خراپتریش بووە.
پاش بوومەلەرزەکەی ٢١ی خەزەڵوەر لە پارێزگای کرماشان، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی سەدان کەس و برینداربوون و لێقەومانی هەزاران کەسی دیکە، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کە بەپێی یاساکانی خۆی ئەرکدارە لەمەڕ چارەسەرکردنی گرفتەکان و کۆنتڕۆڵی قەیرانەکە، نەتەنیا وەک پێویست ئاوڕی لێنەداونەتەوە بەڵکوو بۆخۆی بووەتە لەمپەڕێکی گەورە لەپێوەندی لەگەڵ ژیانی لێقەوماوان.
بەپێی دوایین ئامارە فەرمییەکان، تا ئێستا ٢٧ هەزار کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەوە
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت: ئیداره‌ی ئه‌مریكا گرنگی به كێشه‌ی كوردستان و عێراق ده‌دات و ده‌شڵێت: شاره‌كانی كوردستان پێشكه‌وتوون، به‌ڵام كێشه‌ی داراییان هه‌یه.
هێربێرت ماكماسته‌ر راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا جه‌ختیش ده‌كاته‌وه: پێویسته سه‌ركردایه‌تی كوردستان و عێراق به یه‌كه‌وه كاربكه‌ن. له‌سه‌ر رۆڵی ئێرانیش، ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: سوپای پاسداران جیاوازییه‌كانی نێو یه‌كێتی قۆستووه‌ته‌وه
هاوكات راوێژكاری ئاساییشی نیشتیمانی ئەمریكا به‌ئاشكرا گوتی: ئێران ھەوڵ دەدات جۆرە دەوڵەتێكی وەھمی دروست بكات بۆ ئەوەی شەڕێكی تائیفی مه‌زهه‌بی دروست بكات و پشێوەی لە ھەرێمەكەدا
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕەخنە لە ئێران دەگرێت و دەڵێت کۆماری ئیسلامی هەوڵ دەدات میحوەرێک بۆ دەسـتێوەردانی خۆی دروستبکات لە سوریاوە بەرەو دەریای ناوەڕاست و ئەمەش جێی قبوڵ نیـیە.
ژان ئیف لودغیان لە چاوپـێکەوتنێـکدا لەگەڵ کەناڵی (فەڕەنسا 2 ) گوتی" بوونی ئێران لە سوریا و خواستی بۆ دروستکردنی میحوەرێک لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ تاران: نەخێر!"
گوتیشی ئێران بە چەکدار و میلیشیاکانی حزبوڵڵای لوبنان یارمەتی بەشار ئەسەد
بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،
ئەمڕۆ سێشەممە ۲۱ سەرماوەزی ۱۳۹٦ هەتاوی بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لە سنوورە دەسکردەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی “بەمۆ” سەر بە شاری “ئەزگەلە” لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، یەک کەس کوژراو و یەک کەسی دیکە بریندار بوو .
بە پێی گوتەکانی عەلی ئەکبەر – ئەکبەری قایمقامی شاری سەلاس‌باوەجانی ؛ ئەم دوو کەسە لە هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بوون و ناسنامە ئەم دوو کەسە تا ئێستا ڕوون نەبوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە ؛ مینە بەجێماوەکانی سەردەمی شەڕی نێوان ئێران و عێراق کە