فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەرپرسانی ئامریکا لە بڕیارێکدا، بۆ پێشگرتن لە دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەدا، گەڵاڵەیەکیان پەسەند کرد.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا لە درێژەی بەرەنگاربوونەوە دژی کار و کردەوە تێکدەرانەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەدا، گەڵاڵەیەکیان دژی ئەو ڕێژیمە پەسەند کرد کە بەپێی ئەو گەڵاڵەیە، داراییەکانی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران تاوتوێ دەکرێت.

ئەو گەڵاڵەیە بە ٢٨٩ دەنگی ئەرێنی لە بەرانبەر ١٣٥ دەنگی نەرێنی، لە کۆنگرەی ئامریکا پەسەند کرا کە بەپێی ئەو گەڵاڵەیە، دەبێ داراییەکانی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران تاوتوێ بکرێت.

گەڵاڵەی ژماره ١٦٣٨، وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا ئەرکدار دەکات کە لەبارەی داراییەکانی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران کە ئیدعا دەکەن ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ خاوەندارییەتییان لێ دەکەن، لە کۆنگرەی ئامریکادا تاوتوێ بکرێن.

لەو پێوەندییەدا، بێنیامین نێتانیاهوو هۆشداری داوە، که ئەگەر پێش به ڕێژیمی ئێران نەگیردرێت، له ماوەی ١٠ ساڵدا ئەو ڕێژیمە چەکی ناوکیی ساز دەکات و ئاماژەی کردووە، که ڕێژیمی تاران خەریکە مووشەکی بالستیکیی نێوان قاڕەیی ساز دەکات و دەتوانێت هەموو جیهان بکاتە ئامانجی مووشەکەکانی.

ڕێژیمی ئێران پشتیوانیی لە تێرۆریزمی ناوچەکەدا دەکات و یارمەتی گرووپە تێرۆریستییەکانی وەکوو حیزبوڵڵای لوبنان و میلیشا حووسییەکان دەدات.

ڕێژیمی ئێران لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتانی ناوچەکە و پشتیوانیی دارایی لە گرووپە توندڕەوەکان دەکات و لە هەوڵی ئەوەدا بووە کە ئاسایش و ئەمنییەتی ئەو وڵاتانە بە قازانجی خۆی تێک بدات.

دانڵد ترامپ لە کاتی بانگەشەکانی پێش لە هەڵبژاردن لەبارەی ڕێککەوتنی ناوکیی و ڕۆڵی ئێران لە ناوچە و جیهاندا، بە فەرمی ڕایگەیاندبوو: کە ڕێژیمی ئێران هۆکاری بشێوی و قەیرانەکانە و بەرجامی وەک پەڵەیەکی ڕەش ناو بردبوو کە دەبێ هەڵبوەشێتەوە.

15/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان