عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، راویژكاری رێبه‌ری ئێران بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت: "پێگه‌ی ئێران وه‌ك هێزی یه‌كه‌می ناوچه‌كه رۆژ له دوای رۆژ به‌هێزتر ده‌بێت و رووداوه‌كانی عێراق و سووریا و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پیلانی رۆژئاوایه بۆ لاوازكردنی وڵاتانی ئیسلامی".
ویلایه‌تی به ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی گوتووه: "رۆژئاوا پرۆژه‌ی دابه‌شكردنی ناوچه‌كه‌یان هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووی به ئاگری شه‌ڕ بسووتێنن و سنووره‌كان ببنه مه‌یدانی گرژی، بۆ ئه‌وه‌ی لاوازببن و له كۆتاییدا بگه‌نه ئامانجه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌یان كه ئێرانه".
راوێژكاره‌كه‌ی رێبه‌ری ئێران ده‌ڵیت: "لێدوانه‌كانی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش كه ده‌یگووت، ئامانجی بنه‌ڕه‌تی داعش ئیرانه، بۆیه له‌و روانگه‌یه‌وه ئێران هاوكاری سووریا و عێراق و به‌رگریی ئیسلامی به پێویست زانی. چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوكاریانه‌مان پێشكه‌ش نه‌كردنایه، ده‌بوایه له شیراز و ئه‌سفه‌هان و تاران سه‌نگه‌رمان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش درووستبكردایه".
ویلایه‌تی ده‌ڵێت: "هه‌موو ئه‌و رووداو و به‌رنامانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا ده‌بینرێن، ئامانجیان پاراستنی "كیانی زایۆنیزمهی ئیسرائیله"، ئه‌وانه هه‌موو جۆره رووداوێك ده‌خوڵقێنن، بۆ ئه‌وه‌ی ئیسرائیل به ئارامی بمێنیته‌وه. بۆیه هه‌موو رووداوه‌كانی عێراق، سووریا و پرسی سه‌ربه‌خۆبوونی كوردستان، ئه‌و رووداوانه‌ن كه‌ه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رووده‌ده‌ن".
ویلایه‌تی پێیوایه، دابه‌شكردن و لاوازكردنی "وڵاتانی ئیسلامی" به‌شێكه له نه‌خشه و پیلانه‌كانی رۆژئاوا بۆ ناوچه‌كه، جیاكاریی نێوان موسڵمانان و لاوازكردن و دابه‌شكردنی "وڵاته ئیسلامییه‌كان" به‌رامبه‌ر یه‌كێتی و یه‌كگرتوویی ئه‌وروپا پیلانی رۆژئاوایه دژی ناوچه‌كه".
١٦/١٢/٢٠١٧