راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت: ئیداره‌ی ئه‌مریكا گرنگی به كێشه‌ی كوردستان و عێراق ده‌دات و ده‌شڵێت: شاره‌كانی كوردستان پێشكه‌وتوون، به‌ڵام كێشه‌ی داراییان هه‌یه.
هێربێرت ماكماسته‌ر راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا جه‌ختیش ده‌كاته‌وه: پێویسته سه‌ركردایه‌تی كوردستان و عێراق به یه‌كه‌وه كاربكه‌ن. له‌سه‌ر رۆڵی ئێرانیش، ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: سوپای پاسداران جیاوازییه‌كانی نێو یه‌كێتی قۆستووه‌ته‌وه
هاوكات راوێژكاری ئاساییشی نیشتیمانی ئەمریكا به‌ئاشكرا گوتی: ئێران ھەوڵ دەدات جۆرە دەوڵەتێكی وەھمی دروست بكات بۆ ئەوەی شەڕێكی تائیفی مه‌زهه‌بی دروست بكات و پشێوەی لە ھەرێمەكەدا بنێتەوە. ئەو بارودۆخەش، كە ئێران دروستی كردووە و خۆی بە پارێزگاری شیعەكان لەقەڵه‌م دەدات, وا دەكات رێكخراوی تیرۆرستی بارودۆخی تائیفی بقۆزنەوە و بە ویستی خۆیان ھاموشۆ بكەن و تیرۆر بڵاو بكەنەوە.
١٣/١٢/٢٠١٧