فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دەربڕینی ناڕەزایەتی و بێزاری لە کوشتنی کۆڵبەرانی بێ دەرەتانی کورد، لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە پەرەسەندن دایە، شاعیران، نووسەران و هونەرمەدانیش بە شێوەی جیاجیا، ئەو ناڕەزایەتیەی خۆیان دەردەبڕین
ڕۆژی کورد: خاتوونێکی شاعیر و نووسەری خەڵکی شاری سنە، خەڵاتی خۆی بە نیشانەی پشتگیری کردن لە کۆڵبەران و ناڕەزایەتی دەربڕین لە کوشتنیان لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێرانەوە، پێشکەش بە کۆڵبەران کرد.
خاتوو سروە مەجیدی”، شاعێر و نووسەری خەڵکی سنە، براوەی خەڵاتی خۆی پێشکەش بە کۆڵبەران کرد.
خاتوو سروەو ئەو خەڵاتەی لە یانزەهمین فستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی بانە، وەرگرتووە.
یازدەیەمین فستیڤواڵی سەراسەریی چیرۆکی بانە، ڕۆژی پێنج شەممە ١٤ی دیسامبیر ٢٠١٧ بەرانبەر بە ٢٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە شاری بانە کۆتایی بە چالاکیەکانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراو و چالاکانی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، ساڵانە دەیان کۆڵبەری کورد، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێرانەوە دەکوژرێن و بریندار دەبن.
بێکاری و بێ دەرەتانی و نەبوونی پیشەسازی و هەبوونی سیاسەتی هەڵاواردن لە بواری ئابووری لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە، بووە بە هۆکار کە خەڵکانێکی زۆر لە کوردستانیانی شارە سنوورییەکان، ڕوو لە پیشەی دژوار و سەختی کۆڵبەری دەکەن.
بەپێی ئەو هەواڵ و زانیاریانە، تەنانەت بەشێک لە قوتابیانی ناوەندی و دواناوەندیش، کۆڵبەری دەکەن و گیانیان لە مەترسی دایە.

16/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان