فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

بە پێی هەواڵەکان، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی سەرماوەز، رامین حسێن‌پەناهی زیندانی سیاسی کورد پاش چاوپێکەوتن لە گەڵ برا گەورەکەی ئەنوەر حسێن‌پەناهی و بەڵێن وەرگرتن لە بەرپرسانی ئیدارەی ئیتڵاعات بۆ پێداچوونەوە و جێبەجێ کردنی داخوازییە ڕەواکانی پاش ٩ ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.

بە وتەی بنەماڵەی حسێن پەناهی ئیدارەی ئیتڵاعات و دادوەری دۆسییەی ڕامین ڕێگەیان بە بنەماڵەکەی داوە کە پارێزەرێکی دڵخواز بۆ دۆسیەی ڕامین دیاری بکەن.

هەر لەم پەیوەندەدا، ڕێکەوتی دادگایی کردنی ڕامین کە بڕیار بوو ٢٥ی سەرماوەز بەڕێوە بچێت، بۆ کاتێکی نادیار دوا خرا.

شایەنی باسە؛ هۆکاری دواخستنی دادگایی کردنی ڕامین بۆ خوێندنەوە و شارەزاییەکی زیاتری پارێزەری ناوبراوە لە سەر کەیسی ڕامین.

جێگای ئاماژەیە، یەکێکی دیکە لەو بەڵێنانەی ئیدارەی ئیتڵاعات بە ڕامین و بنەماڵەی حسێن‌پەناهی داویەتی، مافی بەکارهێنانی ڕۆژنامە و کتێب و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەیەتی.

15/12/2017

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان