فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

فەرماندەیەکی باڵای سوپای قودسی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژمارەیەک چەکداری میلیشیا ئێرانییەکان لە سووریا، کوژران.

رۆژی شەممە 16/12/2017، ئاژانسی (دیفاع موقەدەس)ی سەر بە فەرماندەیی سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای ئێرانی بڵاوی کردووەتەوە، کە لیوا مەهدی قەرە محەمەدی، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سوپای قودس، رۆژی چوارشەممەی رابردوو، کوژراوە.

ئاژانسەکە هەروەها رایگەیاندووە، لیوا مەهدی قەرە محەمەدی لە شەڕەکانی دژی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە شاری دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا، کوژراوە.

هەروەها ئاژانسی (ئەبا)ی ئێرانی بڵاوی کردووەتەوە، کە حەوت چەکداری میلیشیای فاتمییون و زەینەبییونی سەر بە سوپای قودس، لە سووریا کوژراون.

فاتمیون میلیشیایەکی شیعەمەزهەبی ئەفغانییە و زەینەبییونیش شیعەمەزهەبی پاکستانییە. لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە، لەژێر سایەی سوپای قودسی ئێرانی چوونەتە سووریا و بەرگریی لە رژێمی سووریا دەکەن.

سوپای قودسی ئێرانی تایبەتە بە شەڕکردن لەپێناو بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەرەوەی سنوورەکانی ئەو وڵاتە، بە تایبەت لە عێراق، سووریا، لوبنان، یەمەن و بەحرەین. رۆژی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017ش، شاری کەرکووک لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبیی عێراقی و بە سەرپەرشتیی سوپای قودس، داگیر کرا.

16/12/2017

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان