فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

"عوسمان بايده‌میر" پارلەمانتار و وتەبێژی فەرمیی پارتی دێموکراتی گەلان (HDP) له ‌سه‌ر كوردستان وه‌ڵامێکی جەرگبڕی بە جێگری سه‌رۆكی پارلەمانی توركیه دایه‌وه‌.

له گرته‌ ڤیدیۆییەکدا کە له‌ په‌یجی فه‌رمیی عوسمان بایدەمیر بڵاو بووەتەوە‌، جێگری سه‌رۆكی پا‌رلەمانی تورکیە كه‌ له‌ شوێنی سه‌رۆكی پا‌رلەمان دانیشتنه‌كه‌ به‌ڕێوه ‌ ده‌بات، به‌ توانجه‌وه‌ له‌ بایده‌میر ده‌پرسێت: "كوردستان له‌ كوێیه‌؟".

بایده‌میر له‌ وه‌ڵامی ئه‌و قسه‌یه‌دا له ‌ناو سالۆنی پا‌رلەمانی توركیە، ده‌ست له ‌سه‌ر دڵی خۆی داده‌نێت و به‌ ده‌نگی به‌رز ده‌ڵێت: "كوردستان له‌ نێو دڵم دایه‌".

ئەو وڵامەی بایدەمیر جێگری سەرۆکی پارلەمان و باقی پارلەمانتارانی دیکە بێدەنگ دەکات.

عوسمان بایده‌میر، پێش له‌ ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاندبوو، خۆزگه‌ هاووڵاتییه‌كی باشووری كوردستان بوایە‌، بۆ ئه‌وه‌ی بیتوانیبا ده‌نگ بە سه‌ربه‌خۆیی بدات.

١٣/١٢/٢٠١٧

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان