فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕەخنە لە ئێران دەگرێت و دەڵێت کۆماری ئیسلامی هەوڵ دەدات میحوەرێک بۆ دەسـتێوەردانی خۆی دروستبکات لە سوریاوە بەرەو دەریای ناوەڕاست و ئەمەش جێی قبوڵ نیـیە.

ژان ئیف لودغیان لە چاوپـێکەوتنێـکدا لەگەڵ کەناڵی (فەڕەنسا 2 ) گوتی" بوونی ئێران لە سوریا و خواستی بۆ دروستکردنی میحوەرێک لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ تاران: نەخێر!"

گوتیشی ئێران بە چەکدار و میلیشیاکانی حزبوڵڵای لوبنان یارمەتی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا دەدات لە شەڕی ناوخۆی سوریادا. هەروەها باسی لە ڕووسیاش کرد کە بە هێزی ئاسمانی و پـشتیوانی زەمینی یارمەتی ڕژێمی سوریای داوە.

هەروەها لودغیان گوتی ئێران ڕکابەری عەرەبستانی سعودیـیە دەکات تاوەکو لە هەرێمەکەدا باڵادەست ببێت.

جێی ئاماژەیە ئەمە یەکەم جار نیـیە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕەخنە لە ئێران بگرێت. پـێشتر لە مانگی یازدە لە لێدوانێکیدا گوتی ئێران دەیەوێت خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بسەپێنێت، هەر لە لوبنان و یەمەنەوە هەتا سوریا و عێراق.

12/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان