فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


٣ چالاكی‌ كرێكاری‌ له‌ شاری‌ سنه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی‌ ئیتلاعات بانگهێشت كران.

به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ هێرانا، ڕۆژی‌ ڕابردوو جه‌ماڵ یووسفی له‌ ئه‌ندامانی‌ شاخه‌وانیی چل چه‌مه‌ و له‌ چالاكانی‌ كرێكاری بۆ سێهه‌مین جار له‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك حه‌وتوودا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی‌ ئیتلاعاتی‌ له‌ شاری‌ سنه‌ بانگكراوه‌ و له‌ پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ ڕێوڕه‌سمی‌ نه‌ورۆ و كۆمه‌ڵێك چالاكیی دیكه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ لێكراوه‌.

له‌ هه‌مان ڕۆژدا ئه‌حمه‌د قه‌مه‌ری‌ چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌لایه‌ن هه‌مان ئیداره‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌ڕێوه‌بردن و به‌شداریكردن له‌ ڕێوڕه‌سمی‌ نه‌ورۆزی ١٣٩٦ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ لێكرابوو.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ڕۆژی‌ ٢٠ی‌ سه‌رماوه‌ز له‌ پێوه‌ندییه‌كی‌ ته‌له‌فوونیدا محه‌ممه‌د عه‌زیری‌ له‌ ئه‌ندامانی‌ كۆمیته‌ی‌ هاوئاهه‌نگی‌ بۆ یارمه‌تیگه‌یاندنی‌ پێكهێنانی‌ ڕێكخراوی‌ كرێكاری‌ بانگی‌ ئیداره‌ی‌ ئیتلاعات له‌ شاری‌ سنه‌ كراو لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ لێكرا.

هه‌روه‌ها مزه‌فه‌ر ساڵح نیاش، چالاكی‌ كرێكاری‌ له‌ لایه‌ن دادسه‌رای‌ شۆڕش له‌ شاری‌ سنه‌ پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ١٠ ڕۆژی‌ داهاتوودا سه‌ردانی‌ ئه‌و شوێنه‌ بكا و ناوبراو پێشتریش به‌ هۆی‌ چالاكی‌ كرێكاری‌ بانگكرابوو و به‌ شێوه‌ی‌ كاتی‌ ئازاد كراوه‌.

15/12/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان