دۆناڵد ترامپ سەرکۆماری ئەمریکا، بە بۆنەی نەورۆز و ساڵی نوێوە، لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزکردنی ئەم بۆنەیە، ئاشکرای کرد کە ئەمریکا پشتیوانی لە خەڵکی ئێران و داواکانیان دەکا.
دۆناڵد ترامپ لە سەرەتای پەیامەکەیدا پێداگریی کردووەتەوە، “ئێمە پشتیوانی لە خەڵکی ئێران و ئامانجەکانیان دەکەین هەتا خەڵکی ئێران بکەینە خاوەن حکوومەت و دەسەڵاتی خۆیان”.
لە درێژەی پەیامەکەیدا هاتووە، “نەورۆز لە ئێران ڕیشەیەکی مێژوویی هەیە شوێنێک کە پڕە لە شانازی بۆ هەزاران ساڵ کە خاوەنی کولتوور و خۆڕاگریی خەڵکەکەیە کە لە بەرانبەر گرفت و ئاستەنگی گەورەدا وەستاوەتەوە، بەڵام ئەمڕۆکە خەڵکی ئێران لەگەڵ گیروگرفتی گەورەتر ڕووبەڕوو بووەتەوە، بە شێوازێک کە
دوای زیاتر لە پێنج مانگ لە گەمارۆدانی فڕۆکەخانەکانی کوردستان لەلایەن بەغداوە، یەکەم فڕۆکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی گەشتیاران گەیشتە هەولێر.
ئیبراهیم و دایکی خەڵکی هەولێرن، یەکەم سەرنشین بوون لە فڕۆکەکە دابەزین. ئەوان بۆ ئەوەی یەکەم کەس بن بێنە هەولێر ئامادەبوون نزیکەی 370 دۆلار سزابدەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی بلیتە کۆنەکەیان، کە بۆ فڕۆکەخانەی بەغدا بووە.
داخستنی فڕۆکەخانەکان تەنیا زیانی بۆ کورد نەبووە، بەڵکو ژمارەیەکی زۆر لەو بیانیانەشی کە لە کوردستان کاردەکەن، زیانیان بەرکەوتووە. رۆستەم بابی کە خەڵکی بەنگلادیشە نزیکەی شەش مانگە
بە بەشداری کۆمەڵێک لە شارەزایانی بواری فەرهەنگ و وێژەی کورد، ٢ شاعێری کورد خەڵکی شاری کرماشان و ئیلام وەک “سیمای” شێعری جوانی کوردی دەستنیشان کران.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵدەرییە نێوخۆییەکان، بە بەشداری ژمارەیەک لە شارەزایانی بواری فەرهەنگ و وێژەی کوردی لە ڕێوڕەسمێکدا “خەڵاتی شێعری جوانی کوردی” لە دەفتەری
"باب کۆرکر" یەکێک لە سێناتۆرەکانی کۆنگرەی ئامریکا، باسی لەوە کردووە، کە ئامریکا یەک لایەنە لە ڕێککەوتنی بەرجام دەکشێتەوە.
هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، "باب کۆرکر" سێناتۆری کۆمارییەکان و سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی مەجلیسی سینای ئامریکا ڕایگەیاندووە، کە ترامپ لە ڕێککەوتنی بەرجام بکشێتەوە.
کۆرکر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کاناڵی "سی.ئێن.ئێن"دا، وتوویەتی: "ڕێککەوتنە ناوەکییەکە بابەتێکی دیکەیە، کە لە مانگی مەی باسی لێوە دەکرێتەوە، بەڵام لە ئێستەدا لەوانەیە درێژە نەکێشێت".
بەپێی بەڵگەنامەیەکی نهێنی کە هەواڵدەریی ڕۆیتێرز بڵاوی کردووەتەوە، دەوڵەتی
سەنتەری دیموکراسی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان رایدەگەیەنێت، لە رۆژی 56ـەمینی هێرشەکەی سوپای تورکیا، نزیکەی 100 هاووڵاتی لە شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، بوونەتە قوربانی.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەنتەرەکە،لە رۆژی هەینی 16/3/2018 (56مین رۆژی هێرشی سوپای تورکیا)، دەیان هەزار هاووڵاتیی عەفرین بەردەوام بوون لە کۆچ کردن و چۆڵ کردنی شارەکەیان.
سەنتەری دیموکراسی هەروەها رایگەیاندووە، لە بەهۆی بۆردومانی سوپای تورکیا و گرووپە توندرەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە ناوەڕاستی عەفرین، 38 هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و 40ـی دیکەش بریندار بوون.
هەروەک سەنتەری دیموکراسی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان
کۆمیتەی کاروباری دەروەی مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا ڕەشنووسێکی نوێی گەمارۆی ئابووری دژی بەرپرسانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران پەسند کرد.
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی، کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا دژی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران کە مافی مرۆڤ پێشێل دەکەن، ڕەشنووسێکی لە گەمارۆی ئابووری دژی ئەو بەرپرسانەی ڕێژیمی ئێران پەسند کرد.
"ئێد ڕۆیس" سەرۆکی کۆمیتەی دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا لەو بارەیەوە باسی لەوە کردووە، ساڵانێکە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هەموو ئۆپۆزیسیۆنەکان بە شێوەیەکی بێڕەحمانە و زەجرهێنەر، ئەشکەنجە دەدات و زیندانی ئێڤین و باقی زیندانەکانی دیکەی ڕێژیمی ئێران شوێنی ئەشکەنجە و ئێعدامن.
ئەو گەڵاڵەیە کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا
هاووڵاتییان و دانیشتوانی گوندی "نێ"ی مەریوان بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێی کوردی، ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوەبرد،کە لەگەڵ هێرشی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر ئەو گوندە بەرەوڕوو بوونەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕەشەمە، هێزەکانی سپا و ئیتلاعات هێرشیان کردە سەر گوندی"نێ"ی شاری مەریوان و پێشیان بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی پێشوازی کردن لە جێژنی نەورۆز لەو گوندە گرت.
خەڵکی گوندی نێ ویستوویانە لە بەرەبەری جێژنی نەورۆز ڕێوڕەسمێکی بچووک بەڕێوەب بەن، کە لەلایەن هێزەکانی سپا و ئیتلاعات پێشی پێگیرا و شەڕ لە نێوان خەڵک و هێزە حکوومەتییەکان هاتە ئاراوە.
لەو شەڕ و تێکهەڵچوونەدا، کە لە نێوان خەڵک و هێزکانی
حکومەتی ئارژانتین تا ئێستا سێ جار بە شێوەی فەرمی، ئێرانی وەک بەرپرسی تەقینەوەی تێرۆرستی ئامیا، ناوەندی هاوکاری جوولەکەکان زانیوە.
خەڵک و کۆمەڵی جوولەکەکانی ئاڕژانتین، لە بیست و شەشەمین ساڵوەگەڕی بۆمبدانانەوە لە باڵیۆزخانەی ئیسڕایل لە بوێنس ئایرس، یادی کوژراوانی ئەو هێرشە تێرۆرستییەیان ڕیزگرت و خوازیاری بە دواداچوونی جیدی بۆ سزادانی ئەنجامدەرانی ئەو تێرۆرە بوون.
٢٦ ساڵ لە کوژرانی ٢٢ کەس لە باڵیۆزخانەی ئیسڕایل لە ئارژانتین تێپەڕیوە و بنەماڵەی کوژراوان، کە رۆژی هەینی ٢٥ی ڕەشەمە لە "ناوەندی نیشتمانی بۆ بیرەوەری و مافەکانی مرۆڤ" لە ئارژانتین کۆببوونەوە، هەروا خوازیاری بە دواداچوون و لێکۆڵینەوە و ناساناندنی ئەنجامدەران و بڕیاردەرانی ئەو تاوانە
گەورەترین کێشەی ڕێژیم لە ساڵی ڕابردوودا ململانێی نێوان باڵەکانی دەسەڵات بووە.
ساڵی 1396ـی هەتاوی هەندێ رووداو لە ئێراندا روویاندا، کە لە دوای شۆڕشی ئێرانەوە بێ وێنە بوون. ئەمە قسەی عەباس جەعفەری دەوڵەت ئابادی، داواکاری گشتیی تارانە.
جەعفەری دەوڵەت ئابادی، ئەمساڵی هەتاوی وەکو ساڵێکی دژوار و پڕ لە رووداو لە قەڵەمدەدا.
کێشەی بانکەکان، کێشەی دامەزراوە داراییەکان، کێشەی سندووقەکانی خانەنشینی و ناڕەزایەتییەکانی زستانی ئەمساڵی وەکو ئەو ڕووداوانە باس کردووە، کە
دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکا، دوێنێ سێشەممە ئاشکرای کرد، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پشت هەموو گرفت و ئاریشەکانی ڕۆژهەڵاتەوەیە.
بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، سەرکۆماری ئەمریکا کە لە کۆبوونەوەیەکدا کە بۆ سەربازانی بنکەیەکی ئاسمانی لە (سەن دیگۆ)ی کالیفۆرنیا قسەی دەکرد ڕای گەیاند: "ئێستا لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان سەرقاڵی هاوکارین، هەتا پێش بە دەست پێڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی بگرین و پێش بە هەوڵە تیرۆرسیتییەکانی ئەو وڵاتە لە سەرتاسەری جیهاندا دەگرین".
ترەمپ ئاماژەی بەوەش کردووە: "سەردانی هەر شوێنێکی ڕۆژهەڵاتی
یەکەمین پەرتووکی فێرکاریی بەشی زمان و وێژەی کوردیی زانستگای کوردستان بۆ وانەی "وشەناسی" لە ئاستی کارناسیدا لە شاری سنە کەوتە بەردیدی ئۆگرانی زمان و وێژەی کوردی.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، یەکەمین پەرتووکی فێرکاری زمان و وێژەی کوردیی لە زانکۆی کوردستان بۆ وانەی "وشە ناسی" لەلایەن نووسەرێکی کوردە بە ناوی"سەعید کەرەمی" لە شاری سنە چاپ و بڵاوکرایەوە.
ئەو پەرتووکە لە ژێرچاوەدێری توێژینگەی کوردستان
لە کاتێکدا کە دەوڵەتی تورکیە بە کەڵک وەرگرتن لە تانکی ئاڵمانی و پێشکەوتووترین چەکەکانی ناتۆ هێرشی کردووەتە سەر خاکی کوردستانی ڕۆژئاوا، فڕانسوا هۆڵاند سەرۆک کۆماری پێشووی فەڕانسە، بە دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی دیکە لەهەوڵی ئەوەدایە کە هێڵێکی دژەفڕین بۆ کوردستانی ڕۆژاوا جێبەجێ بکات.
یەکێک لە ڕاوێژکارانی نزیک لە فڕانسوا هۆڵاند، سەرۆککۆماری پێشووی فەڕانسە و یەکێک لە دۆستانی نزیکی کورد، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ناوەندی ڕۆژی کورد گوتی، فڕانسوا هۆلاند بەچڕی هەوڵەکانی خۆی خستووەتە گەڕ و بەڵێنی داوە تاکوو هێڵی دژەفڕین بۆ کوردستانی ڕۆژاوا جێبەجێ بکات.
بەو پێیە، سەرۆک کۆماری پێشووی فەڕانسە خەریکی ئامادەکردنی
حوکمی سیدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی خۆی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کە سەر بە پارێزگای ئورمیەیە جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە (١٩ی ڕەشەممە / ١٠ی مارس)، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی خۆی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.
ناسننامەی ئەو هاووڵاتییە ”جەواد گوڵ نیەت“ خەڵکی خۆی ڕاگەیندراوە کە باوکی دوو کجی دوانەی تەمەن ٨ ساڵانە.
جەوا ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی بە تۆمەتی ”دەستدریژی سێکسی“ دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ”هەنگاو“ لە
ڕۆژنامەی نیویورک پۆست، لە بابەتێکدا لەسەر هەڕەشە جیهانییەکانی ڕێژیمی ئێران هۆشداری داوە.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی، بابەتێکی سەبارەت بە مەترسییەکانی ڕێژیمی ئێران لەسەر ئەمنییەتی جیهانی بڵاو کردۆتەوە و لەو بابەتەدا باس لەوە کراوە، کە نابێت بەرنامەی ناوکیی کورەی باکوور، مەترسیی بەرنامە مووشەکییەکانی ڕێژیمی ئێران بیخاتە پەراوێز و لەبیر بکرێت.
لەو بابەتەدا ئاماژە بە هەڕەشەی فەرماندەکان سپای پاسداران کراوە، کە ڕایانگەیاندووە، درێژە بە بەرنامەی بەرهەمهێنانی مووشەکی بالستیکی دەدەن و لە بارەوە بە هیچ شێوەیک وتووێژ ناکەن و سەرەڕای گوشارە جیهانییەکان و گەمارۆوەکانی ئامریکا، بەرهەمهێنانیان سێ قات کردۆتەوە.
هەروەها باس لەوە کراوە، کە ژنراڵێکی سووریەیی کە لە ڕێژیمی بەشار ئەسەد دابڕاوە، باسی لەوە کردووە، کە ڕێژیمی ئێران مووشەکێکی تاقی کردۆتەوە، کە دەتوانێت کڵاوەی ناوکی هەڵبگرێت و ئاماژەی بەوە کردووە، کە پاشکەوتە کیمیایییەکانی ڕێژیمی ئەسەد لە ئێران و کورەی باکوور هاتووە و
کیشوەر پیرۆتی/ بەکالۆریۆسی بەڕێوەبەرایهتیی بازرگانی/ وەرگێڕ و توێژەری ئەدەبیاتی منداڵان
دیموکراسی، کە بە حکوومەتی خەڵک بۆ خەڵک پێناسە کراوە، یەکەم جار لە یۆنانی کەونارا دروست بووە. سەرەتای جموجووڵی دیموکراسییە نوێیەکان لە ئاڵوگۆڕەکانی سەدەی حەڤدەیەمی ئینگلستان، بەتایبەت شۆڕشە مەزنەکەی ١٦٦٨ەوە دەستیان پێ کرد. بیرمەندانی وەکوو "مهکیاڤێللی" تا "ئارسۆم"، "لۆتێر"، "کاڵڤین" و تەنانەت "کۆپرنیک"، کە نامیلکەی "شۆڕشەکانی جیهانی سهرووسروشتی"ی نووسی و وێناکانی جیهانی "سروشتی"ی تێک دا، هەروەها "بۆیی سی" کە ساڵی ١٥٤٩ پرسیاری "بۆچی خەڵک ملکەچی دەکەن"ی هێنایە گۆڕێ، هەموویان ڕێخۆشکەری دیموکراسیی نوێن.
لە سەدەی هەژدەیەمدا، لە لایەکەوە بە هۆی "مۆنتسکیو" و "ڕۆسۆ"وە ڕەوتی فکرە سیاسییەکان چوونە قۆناغێکی نوێوە و، لە لایەکی دیکەیشەوە ئاڵوگۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دوو شۆڕشی مەزن و گرینگی وەک سەربەخۆییی ئەمریکا و شۆڕشی مەزنی فەڕەنسایان لێ کەوتەوە و هەردووکیان کاریگەرییەکی زۆر قووڵیان لەسەر وەدیهاتنی هزری دیموکراسی هەبوو. "نەبوونی خۆشباوەڕی سەبارەت بە ئیمکانی جێگیربوونی سیستەمێکی ئازادی" لە فکری مۆنتسکیو و ڕۆسۆدا، وەکوو باوکان و بناغەدانەرانی دیموکراسیی نوێ، شایانی وردبوونەوەیە. ئەو بارودۆخەی مۆنتسکیو لە کتێبی "ڕۆحی یاساكان/Spirit of the Law''دا لە باری جوگرافی و پاناییی وڵات و ڕێژەی سامانەوە بۆ بەدیهێنانی ئازادی و دیموکراسی