فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


دۆناڵد ترامپ سەرکۆماری ئەمریکا، بە بۆنەی نەورۆز و ساڵی نوێوە، لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزکردنی ئەم بۆنەیە، ئاشکرای کرد کە ئەمریکا پشتیوانی لە خەڵکی ئێران و داواکانیان دەکا.

دۆناڵد ترامپ لە سەرەتای پەیامەکەیدا پێداگریی کردووەتەوە، “ئێمە پشتیوانی لە خەڵکی ئێران و ئامانجەکانیان دەکەین هەتا خەڵکی ئێران بکەینە خاوەن حکوومەت و دەسەڵاتی خۆیان”.
لە درێژەی پەیامەکەیدا هاتووە، “نەورۆز لە ئێران ڕیشەیەکی مێژوویی هەیە شوێنێک کە پڕە لە شانازی بۆ هەزاران ساڵ کە خاوەنی کولتوور و خۆڕاگریی خەڵکەکەیە کە لە بەرانبەر گرفت و ئاستەنگی گەورەدا وەستاوەتەوە، بەڵام ئەمڕۆکە خەڵکی ئێران لەگەڵ گیروگرفتی گەورەتر ڕووبەڕوو بووەتەوە، بە شێوازێک کە دەسەڵاتداران و کاربەدەستانی ئێران لەجیاتی خزمەت بە خەڵک، خزمەتی خۆیان دەکەن”.
سەرکۆماری ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی پەیەمەکەدا دەڵێ: “سپای پاسداران کە ئێستا دەستی بەسەر ئێراندا گرتووە، سەرچاوە و نوێنەری داگیرکاری، درۆ و وشکەساڵی لەو وڵاتەیە.”
شایانی باسە لە مێژ ساڵە سەرکۆمارە یەک لە دوای یەکەکانی ئەمریکا لە بۆنەی نەورۆز و ساڵی نوێدا پیرۆزبایی لە خەڵکی ئێران دەکەن و پەیام ڕوو بە خەڵک بڵاو دەکەنەوە، کە ئەمە لەلایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامییەوە کاردانەوەی لێ دەکەوێتەوە و بە دەستیوەردان لە کاروباری وڵاتەکەیان دەزانن.

21/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان