فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


گەورەترین کێشەی ڕێژیم لە ساڵی ڕابردوودا ململانێی نێوان باڵەکانی دەسەڵات بووە.

ساڵی 1396ـی هەتاوی هەندێ رووداو لە ئێراندا روویاندا، کە لە دوای شۆڕشی ئێرانەوە بێ وێنە بوون. ئەمە قسەی عەباس جەعفەری دەوڵەت ئابادی، داواکاری گشتیی تارانە.

جەعفەری دەوڵەت ئابادی، ئەمساڵی هەتاوی وەکو ساڵێکی دژوار و پڕ لە رووداو لە قەڵەمدەدا.
کێشەی بانکەکان، کێشەی دامەزراوە داراییەکان، کێشەی سندووقەکانی خانەنشینی و ناڕەزایەتییەکانی زستانی ئەمساڵی وەکو ئەو ڕووداوانە باس کردووە، کە ساڵێکی سەختیان بۆ کۆماری ئیسلامی تۆمار کرد.

ناڕەزایی یەکەم مانگی زستانی ئەمساڵ، زیاتر لە 90 شاری ئێرانی گرتەوە.
وەزیری ناوخۆی ئێران لەوبارەیەوە دەڵێ: هێشتا، هۆکارەکانی ناڕەزایەتییەکان لەنێونەچوون و یەک پڕیشک بەسە بۆ ئەوەی دیسان بڵێسە بسەنێ.

عەبدولرەزا رەحمانی فەزڵی، وەزیری ناوخۆی ئێران، هۆشداری بە بەرپرسان داوەو لەو پێوەندییە‌دا دەڵێ: دەبێت وانە لە ناڕەزایەتییەکان وەربگیرێ و خەڵک رێزی لێ بگیرێ.

رەخنەگرانی حکومەتی حەسەن رووحانی ، کارکردنی حکومەتی رووحانی بەهۆکاری ناڕەزایەتییەکان لە قەڵەم دەدەن “بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە کێشە ئابوورییەکان چارەسەر بکات”، بەڵام حکومەتی رووحانی پێی وابوو تەنیا کێشە ئابوورییەکان هۆکار نەبوون، بەڵکو کۆمەڵێک کێشەی دیکەش هەبوون، لەوانە نەبوونی شەفافییەت.

وەزیری ناوخۆی ئێران هۆکاری ناڕەزایەتییەکانی بۆ دوو بەش، دابەشکردووە: هۆکارە نزیکەکان، لەوانە بواری ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان. هۆکارە دوورەکانیش وەکو گۆڕانکاری نەوەکان، گۆڕانی شێوازەکانی ژیان و گۆڕانکارییە تەکنۆلۆژییەکان.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان لە ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباردا، لانیکەم پێنج هەزار کەس بەشێوەی کاتی دەستبەسەر کراون. بەشی زۆریان ئازادکراون، بەڵام بەپێی راپۆرتی وەزارەتی ناوخۆ: هێشتا نزیکەی 800 کەس لە زیندانن.

سەرەتای ئەم هەفتەیە جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران گوتی: لە وەرزەکانی بەهار، هاوین و پاییزی ساڵی 1396ی هەتاویدا 5 هەزار خۆپێشاندانی گەورەی بێ مۆڵەت لە ئێراندا روویان داوە. لەم سێ مانگەی زستانیشدا ناڕەزایەتی دەروێشە گونابادییەکان، ژنان و کرێکاران بەردەوام بووە.

ساڵی 1396 بۆ ئێران بە سەختی تێپەڕ بوو و، نیشانەیەک لە باشتربوونی بارودۆخ لە ساڵی نوێشدا بەدی ناکرێ و، ساڵی داهاتوو رەنگە زەحمەتتریش بێت.

١٥/٣/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان