فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


سەنتەری دیموکراسی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان رایدەگەیەنێت، لە رۆژی 56ـەمینی هێرشەکەی سوپای تورکیا، نزیکەی 100 هاووڵاتی لە شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، بوونەتە قوربانی.

بەپێی راگەیەندراوێکی سەنتەرەکە،لە رۆژی هەینی 16/3/2018 (56مین رۆژی هێرشی سوپای تورکیا)، دەیان هەزار هاووڵاتیی عەفرین بەردەوام بوون لە کۆچ کردن و چۆڵ کردنی شارەکەیان.

سەنتەری دیموکراسی هەروەها رایگەیاندووە، لە بەهۆی بۆردومانی سوپای تورکیا و گرووپە توندرەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە ناوەڕاستی عەفرین، 38 هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و 40ـی دیکەش بریندار بوون.

هەروەک سەنتەری دیموکراسی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان رایگەیاندووە، گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەستیان بەسەر گوندەکانی خازیانای سەروو و خواروو، شێج بیلال، قاسم، جەرخۆتا، جۆبنا، کوردا. دارکرێ، کۆکانەی خواروو و سەروو و عەین حەجەر لە گوندەوارەکانی عەفریندا گرتووە.

میدیاکانی سەر بە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بڵاویان کردووەتەوە، کە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە سێ مووشەک نەخۆشخانەی عەفرینیان کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە نۆ هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە، بەڵام سوپای تورکیا رەتی دەکاتەوە نەخۆشخانەی شارەکەی بۆردومان کردبێت.

لە رۆژی 20/1/2018ـەوە، سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای تورکیا بە بەکارھێنانی ھێزی ئاسمانی، زەمینی و تۆپخانە، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چلە زەیتوون)، ھێرشیان کردووەتە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان.

18/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان