فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


هاووڵاتییان و دانیشتوانی گوندی "نێ"ی مەریوان بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێی کوردی، ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوەبرد،کە لەگەڵ هێرشی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر ئەو گوندە بەرەوڕوو بوونەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕەشەمە، هێزەکانی سپا و ئیتلاعات هێرشیان کردە سەر گوندی"نێ"ی شاری مەریوان و پێشیان بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی پێشوازی کردن لە جێژنی نەورۆز لەو گوندە گرت.

خەڵکی گوندی نێ ویستوویانە لە بەرەبەری جێژنی نەورۆز ڕێوڕەسمێکی بچووک بەڕێوەب بەن، کە لەلایەن هێزەکانی سپا و ئیتلاعات پێشی پێگیرا و شەڕ لە نێوان خەڵک و هێزە حکوومەتییەکان هاتە ئاراوە.

 لەو شەڕ و تێکهەڵچوونەدا، کە لە نێوان خەڵک و هێزکانی حکوومەتی ڕوویدا، چەند ماشینێکی هێزەکانی حکوومەتی تێکشکێندراوە.

 هێزە حکوومەتییەکانیش دەستیان گرتووە بە سەر ئۆرگ و کەرەستەی موسیقا و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

دەوترێ، کەش و هەوای نیزامیی زاڵە بە سەر گوندی نێ و هاتوچۆ لەو گوندەدا، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە قەدەغە کراوە.

گوندی نێ یەکێک لە گوندەکانی شاری مەریوانە و بەپێی سەرژمێری ناوەندی ئاماری ئێران لە ساڵی ٨٥ی هەتاوی، ڕێژەی دانیشتوانی ٢ هەزار ٤٣٧ کەسە.

18/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان