فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


کۆمیتەی کاروباری دەروەی مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا ڕەشنووسێکی نوێی گەمارۆی ئابووری دژی بەرپرسانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران پەسند کرد.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی، کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا دژی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران کە مافی مرۆڤ پێشێل دەکەن، ڕەشنووسێکی لە گەمارۆی ئابووری دژی ئەو بەرپرسانەی ڕێژیمی ئێران پەسند کرد.

"ئێد ڕۆیس" سەرۆکی کۆمیتەی دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا لەو بارەیەوە باسی لەوە کردووە، ساڵانێکە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هەموو ئۆپۆزیسیۆنەکان بە شێوەیەکی بێ‌ڕەحمانە و زەجرهێنەر، ئەشکەنجە دەدات و زیندانی ئێڤین و باقی زیندانەکانی دیکەی ڕێژیمی ئێران شوێنی ئەشکەنجە و ئێعدامن.

ئەو گەڵاڵەیە کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا بە "یاسای وڵامدانەوەی مافی مرۆڤ و بارمتەگیریی ڕێژیمی ئێران" ناسراوە کە لە لایەن ئەو کۆمیتەوە پەسند کراوە.

ئەو گەڵاڵەیەی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا ئەو بەرپرسانەی ڕێژیمی ئێران کە پشتیوانی لە ڕێژیمی ئەسەد دەکەن لەخۆ دەگرێت.

"ئێد ڕۆیس" سەرۆکی کۆمیتەی دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا باسی لەوەش کردووە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ باج‌وەرگرتن نموونەی نییه و سەرکوتی ئەو ڕێژیمە بێ وێنەیە.

ئەو گەڵاڵەیە لە لایەن چەند ئەندامی حیزبی دێموکراتی ئامریکاش پشتیوانی لێکراوە.

باراک ئۆباما سەرکۆماری پێشووی ئامریکا لە دوایین ساتەکانی سەرکۆماریی خۆیدا، لە سەر درێژەدان بە گەمارۆ ئابوورییەکان دژی ڕێژیمی ئێران جەختی کردەوه و لە ڕاگەیاندراوێکدا باسی لە کردەوە تێکدەرانەکانی ڕێژیمی ئێران لە کەنداو، سووریه و هەڕەشەی لە ئیسرائیل کرد و جەختی کردەوە، کە بە هۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، پشتیوانی لە تێرۆریزم و درێژەدان بە بەرنامەی مووشەکی، بەشێک لە گەمارۆکان لەسەر وڵاتی ئێران وەک خۆی دەمێنێتەوە.

لە ساڵی ٢٠٠٩ی زایینییەوە کە گەمارۆ ئابوورییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان دژی رێژیمی ئێران پەسەند کران، ژمارەیەکی زۆر لەو کەس و شیرکەت و دامەزراوانەی کە هەوڵی یارمەتیدان بە رێژیمی ئێران و دەورلێدانەوەی گەمارۆکانیان داوە، لەلایەن ئامریکاوە دەستنیشان کران و سزا دراون.

18/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان