فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکا، دوێنێ سێشەممە ئاشکرای کرد، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پشت هەموو گرفت و ئاریشەکانی ڕۆژهەڵاتەوەیە.

بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، سەرکۆماری ئەمریکا کە لە کۆبوونەوەیەکدا کە بۆ سەربازانی بنکەیەکی ئاسمانی لە (سەن دیگۆ)ی کالیفۆرنیا قسەی دەکرد ڕای گەیاند: "ئێستا لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان سەرقاڵی هاوکارین، هەتا پێش بە دەست پێڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی بگرین و پێش بە هەوڵە تیرۆرسیتییەکانی ئەو وڵاتە لە سەرتاسەری جیهاندا دەگرین".

ترەمپ ئاماژەی بەوەش کردووە: "سەردانی هەر شوێنێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەی، دەبینیت ئەوا ئێرانە لە پشتی هەموو گرفتەکانەوەیە، کە ئێمە بڕیارمان داوە بە شێوەیەکی جیدی ڕووبەڕووی ببینەوە".

دۆنالد ترەمپ، یەکێک لە دژبەرانی ڕێککەوتنی ناوکییە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و خوازیاری گۆڕانکاری یان هەڵوەشانەوەیەتی و دوێنێ سێشەممە لە بڕیارێکدا ڕێکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەی لە کارەکەی دوور خستەوە و هۆکارەکەشی بۆ ناکۆکیی لەبارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران گەڕاندەوە.

15/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان