فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


بە بەشداری کۆمەڵێک لە شارەزایانی بواری فەرهەنگ و وێژەی کورد، ٢ شاعێری کورد خەڵکی شاری کرماشان و ئیلام وەک “سیمای” شێعری جوانی کوردی دەستنیشان کران.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵدەرییە نێوخۆییەکان، بە بەشداری ژمارەیەک لە شارەزایانی بواری فەرهەنگ و وێژەی کوردی لە ڕێوڕەسمێکدا “خەڵاتی شێعری جوانی کوردی” لە دەفتەری حەوتوونامەی “دەنگی ئازادی” لە شاری کرماشان بەڕێوەچوو.

لەو ڕێوڕەسمەدا، محەممەد موراد نەساری خەڵکی شاری ئیلام و محەممەد جەواد جەلیلیان خەڵکی شاری کرماشان وەکوو ٢ ” سیمای” شێعری جوانی کوردی هەڵبژێردران و ڕێز لە چالاکییەکانی ئەو ٢ شاعێرە کوردە لە بواری فەرهەنگ و وێژەی کوردیدا، گیرا.

جەلیل ئاهەنگ نێژاد، بەڕێوەبەری حەوتوونامەی “دەنگی ئازادی” سەبارەت بەو ڕێوڕەسمە دەنووسێ، “ڕێوڕەسمێکی گەورەبوو، یەکەمین خەڵات، یەکەمین ڕێزلێنان یان یەکەمین ڕێوڕەسمی ناساندنی “نادەوڵەتی” ڕوخساری جوانی شێعری کوردی لە شاری کرماشان بەڕێوەچوو”.

20/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان