فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


"باب کۆرکر" یەکێک لە سێناتۆرەکانی کۆنگرەی ئامریکا، باسی لەوە کردووە، کە ئامریکا یەک لایەنە لە ڕێککەوتنی بەرجام دەکشێتەوە.

هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، "باب کۆرکر" سێناتۆری کۆمارییەکان و سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی مەجلیسی سینای ئامریکا ڕایگەیاندووە، کە ترامپ لە ڕێککەوتنی بەرجام بکشێتەوە.

کۆرکر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کاناڵی "سی.ئێن.ئێن"دا، وتوویەتی: "ڕێککەوتنە ناوەکییەکە بابەتێکی دیکەیە، کە لە مانگی مەی باسی لێوە دەکرێتەوە، بەڵام لە ئێستەدا لەوانەیە درێژە نەکێشێت".

بەپێی بەڵگەنامەیەکی نهێنی کە هەواڵدەریی ڕۆیتێرز بڵاوی کردووەتەوە، دەوڵەتی فەڕانسه و ئاڵمان پێشنیاری سەپاندنی سزای نوێی ئابوورییان دژی ڕێژیمی ئێران کردووە.

لەو بەڵگەنامەیەدا هاتووە، لە لایەن یەکیەتیی ئورووپاوە، دژی ڕێژیمی ئێران، بە هۆی بەرنامەی مووشەکی و ڕۆڵی ئەو ڕێژیمە لە شەڕی سووریەدا، گەمارۆی ئابووری، بە دژی پەسەند دەکەن، هەتا بەرجام وەک خۆی بمێنێتەوە.

ئەم پێشنیارە ستراتیژیەی یەکیەتیی ئورووپاش، بۆ ڕزگارکردنی ڕێککەوتنی بەرجام و بۆ بەرەنگاربوونەوە لە هەمبەر دەسەڵاتەکانی ئێران لە ناوچەکە دایه.

ترامپ سەرەتای ساڵی نوێی زایینی، کاتی بە وڵاتانی ئورووپا دا، هەتا هەڵاکانی ئەو ڕێککەوتنە چارەسەر بکەن، لە غەیری ئەوەدا ڕەتی دەکاتەوە.

20/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان