فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

لە کاتێکدا کە دەوڵەتی تورکیە بە کەڵک وەرگرتن لە تانکی ئاڵمانی و پێشکەوتووترین چەکەکانی ناتۆ هێرشی کردووەتە سەر خاکی کوردستانی ڕۆژئاوا، فڕانسوا هۆڵاند سەرۆک کۆماری پێشووی فەڕانسە، بە دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی دیکە لەهەوڵی ئەوەدایە کە هێڵێکی دژەفڕین بۆ کوردستانی ڕۆژاوا جێبەجێ بکات.

 

یەکێک لە ڕاوێژکارانی نزیک لە فڕانسوا هۆڵاند، سەرۆککۆماری پێشووی فەڕانسە و یەکێک لە دۆستانی نزیکی کورد، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ناوەندی ڕۆژی کورد گوتی، فڕانسوا هۆلاند بەچڕی هەوڵەکانی خۆی خستووەتە گەڕ و بەڵێنی داوە تاکوو هێڵی دژەفڕین بۆ کوردستانی ڕۆژاوا جێبەجێ بکات.

بەو پێیە، سەرۆک کۆماری پێشووی فەڕانسە خەریکی ئامادەکردنی گەڵاڵەیەکی پێداچوونەوەیە بۆ دابین کردنی ناوچەێەکی دژفڕین بۆ باکووری سووریە واتا ڕۆژاوای کوردستان.

لەلایەکی دیکەوە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کوردانی دانیشتوویی ئەوروپا و ئینگلیس لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو لە زێدە بووە.

تورکیە دوو مانگ پێش ئێستام عەمەلیاتی (چڵە زەیتوون)ـی بە کەڵکاوەژوو وەرگرتن لە ئایەتێکی قورعان -کتێبی پیرۆزی موسوڵمانان- بە دژی کورد لە دەڤەری عەفرین لە کوردستانی ڕۆژاوا دەست پێکرد.

تورکیە و هاوکارە سووریەکانی، کە زۆرتر ئەو جیهادیە سەلەفیانەن کە کاتێک داعشی شکستی خوارد، لەدوای شکانیان پەنایان بۆ تورکیە بردووە، لەدوای دەستپێکردنی ئەم هێرشانە پێشوەچوونێکی بەرچاویان نەبووە بەڵام بەکەڵک وەرگرتن لە هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەییەکان تاکوو ئێستا نزیک بە ۱۰۰۰کەس کوژراو و برینداری خەڵکی مەدەنی هەیە کە لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی گوند و شارۆچکەکانی ئەو ناوچەیە خاپوور کراون.

خالید عیسا نوێنەری کوردەکانی ڕۆژاوای کوردستان لە فەڕانسە، ڕایگەیاند کە دەسەڵاتی کوردان لە ڕۆژئاوای کوردستان لە بەرژەوەندی فەڕانسە و وڵاتانی ڕۆژاوایی دایە.

بەپێی وتەکانی عیسا، هۆلاند یەکەم سەرۆکی بیانی بوو کە هاوکاری چەک و چۆڵ و لە هەمانکاتیشدا دیپلۆماتیکی کوردانی ڕۆژئاوای کرد و لەساڵی ۲۰۱۴ کە شەڕی ناوخۆی سووریە دەستی پێکرد سەرۆککۆماری سۆسیالیستی فەڕانسە واتا هۆلاند چەک و چۆڵی بۆ کوردەکانی ڕۆژئاوا ناردووە و تەنانەت ڕاوێژکاری نیزامی بۆ ئازادکردنی کۆبانی لەدەستی داعش بەڕێکردووە.

وڵاتی فەڕانسە و بەتایبەت فڕانسوا هۆلاند و کەسایەتییەکانی وەک پڕۆفیسۆر فرێدریک تیسۆ، کریس کۆچێرا، هەمیشە دۆست و یاوەری کورد بوون کە کەسایەتییە سیاسەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەم دۆستایەتییە بۆ کەسایەتی کاریزمایی د.قاسملوو دەگێڕنەوە.

13/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان