هەنگاو: دوای میلیتاریزە کردنی کوردستان لەلایەن سپای پاسدارانەوە تێکهەڵچوونی نێوان هێزە کوردییەکان و هێزەکانی سپای پاسداران زیادی کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٩ی شەوی پێنج شەممە (٢٢ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ١٣ی سیپتامبری ٢٠١٨)، دوو تەقینەوەی بەهێز لە شاری بۆکان ڕووی داوە. هەتا ئێستا شوێنی تەقینەوەکان و هەروەها هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە، بەڵام بەهێزی تا ڕادەیەک بووە کە لە زۆربەی شوێنەکانی بۆکان بیستراوە.
لەلایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ چەند چەکدارێک کە سەرنشینی دوو ئۆتۆمبێل بوون تەقەیان لە بنکەی فەرماندەهیی سپای پاسداران لە فولکەی سدووقی ئەوشارە کردووە. هەتا ئێستا هەواڵێک لە سەر کوژراو و بریندارەکانی ئەو تێکهەڵچوونە بڵاو نەبووەتەوە.
هاوکات، لە شارەدێی پەسوێ سەر بە پیرانشار، یەکێک لە ئەندامانی سپای پاسداران بە ناوی ”رەحیم فەرید فەر“ لەلاتەن چەکدارانی نەناسراوە پەلامار دراوە و بە سەختی بریندار بووە.
هەتا ئێستا هیچ گرووپ و
رۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانی ٩٧ هەتاوی ، خەڵکی شار و ناوچەکانی کوردستان بە مانگرتنی سەرانسەری وبێوێنە خۆیان، وڵامی سەرەرۆییەکانی کۆماری ئیسلامییئێرانیان دایەوە.
بە پێی داواکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران و پاڵپشتی چالاکان و هەڵسووڕاوانی سیاسی و مەدەنیی کورد، رۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانان خەڵکی کوردستان بۆ شەرمەزار کردنی نوێترین کردەوە تیرۆریستییەکەی کۆماری ئیسلامی ، مووشەکبارانی بنکەی سیاسیی حیزب دێموکراتی کوردستان و لە هەمان کاتدا لە سێدارەدانی سێ بەندیی سیاسیی کورد، مانگرتنی گشتییان ڕاگەیاند و دوکان وبازارییان داخست و بەشێکی بەرچاوی دیکەش لە خەڵکی کوردستان نەچوونە سەرکار و دەوامی رۆژانە.
لە یەکەم ساتەکانی رۆژچوارشەممە میدیا کوردییە وبیانییەکان،
بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی خەرمانان بەبەشداریی سەدان کەس لە کادر و پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات و نوێنەری حیزب و لایەنە ئیداری و حکومییەکانی کۆیە و هەرێمی کوردستان، تەرمی شەهیدانی پەلامارە موشەکییەکەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر قەڵای دێموکرات و بنکەکانی دیکەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە خاک سپێردران.
لەو پەلامارە مەشەکییەدا ١٣ کادر و پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان
ئەمەریکا دژی هەڕەشەکانی ئێران بۆ داخستنی گەروی هورمز، چەند مانۆڕێکی سەربازی لە دەریای سوور و کەندوای فارس ئەنجامداوە.
وەک ئەوەی لە هەواڵێکی ئاژانسی بلومبێرگ هاتووە، سکۆت ستێرنێی، فەرماندەیەکی هێزی دەریاوانی ئەمەریکا، لەبارەی مانۆڕەکە بە رۆژنامەنووسانی گوتووە: "مانۆڕەکە نیشانی دەدات کە ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی، بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئامادەی پاراستنی ئازادی هاتوچۆی دەریایین".
ئەو فەرماندە ئەمەریکییە دەشڵێت: "ئەمەریکا دەبێت ئامادەیی
رۆژنامهی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، له زاری چهند بهرپرسێكی ئهمهریكییهوه بڵاویكردووهتهوه، دۆناڵد ترهمپ سهرۆكی ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمهریكا، له وهشاندنی گورزی سهربازی له هێزهكانی رووسیا و ئێران له سووریا دهكۆڵێتهوه لهو كاتهی هێزهكانی وڵاتهكهی هێرش بكهنهسهر هێزه حكوومییهكانی سووریا.
سهرچاوهیهك به رۆژنامه ئهمهریكییهكهی گوتووه: "بهشار ئهسهد، سهرۆكی سووریا رهزامهندی لهسهر بهكارهێنانی گازی كلۆر دژی چهكداره ئۆپۆزیسیۆنهكان له گهورهترین مۆڵگهیاندا له پاریزگای ئیدلب دهربڕیووه، ئهوهش پاڵ به هێزهكانی ئهمهریكاوه دهنێت وهڵامیان ههبێت و گورز له هێزهكانی ئهسهد بوهشێنن".
وۆڵ ستریت جۆرناڵ نوسیوویهتی: "پینتاگۆن كار لهسهر ئامادهكردنی سیناریۆیهكی سهربازی دهكات، بهڵام سهرۆك ترهمپ هێشتا بڕیاری لهسهر وهڵامدانهوهی سهربازی نهداوه، ئایا
خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
هێز و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانی و ئێرانییەکان!
ناوەند و کۆڕ و کۆمەڵە مرۆڤدۆستەکان!
کۆماری ئیسلامیی ئێران هەر چی زیاتر لە نێوخۆی وڵات لە گەڵ پەرەگرتنی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک و، لە دەرەوە لە گەڵ گوشارە سیاسی و ئابوورییە نێودەوڵەتییەکان بەرەوڕوو دەبێ، پتر پەنا بۆ سەرکوت و دەستدرێژی و تاوان و تیرۆر لە دژی ئازادیخوازانی کوردستان و ئێران لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات دەبا.
هەر وەک لە راگەیەندراویی خەبەریی نیوەڕۆی ئەمڕۆمان دا هاتبوو، کاتژمێر ١٠:٤٥ ی ئەمڕۆ شەممە ٨ی سیپتامبر(١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧) قەڵای دیموکرات، بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە حاڵێک دا پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی لێ بەڕێوە دەچوو، کەوتە بەر پەلاماری هەوایی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران. پێویستە بگوترێ بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزب کە لە
بەرەبەیانی رۆژی شەممە ١٧ی خەرمانان، ٨ی سێپتەمبەر کۆماری ئیسلامی بنکەکانی هەر دوو حیزبی دیمۆکرات، حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی بۆمباران کردوەو بە داخەوە ١٦ کەس شەهید بوون و زیاتر لە ٣٠ کەس بریندار بوون. بە پێی هەواڵ: ژمارەیەک لە ئەندامانی رێبەری هەر دوو حیزبی دیمۆکراتی کوردستان و حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بریندار بوون.
بە ئاگاداریی بیرورای گشتی دەگەیەنین کە کاتژمێر ١٠:٤٥ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، ٨ی سێپتامبری ٢٠١٨، قەڵای دیموکرات، بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە کاتی بەڕێوەچوونی پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی دا کەوتە بەر هێرشی مووشەکی و هەوایی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
رۆژ ڕابردوو ١٤ی خەرمانان بە بەشداریی چەند ڕێکخراوی فەرهەنگی و مەدەنیی شاری بۆکان کە بڕیار بوو بۆ یادی چوار شەهیدی ژینگەپارێزی مەریوانی، ڕێوڕەسمی ڕێپێوان بەرەو کێوی بەردەزەرد بەڕێوە ببن، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پێشیان لێگیرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە شاری بۆکانەوە بە دەستمان گەیشتووە، رۆژی چوارشەممە بە هاوکاری ئەنجومەنی فەرهەنگی”ئەدەب” و ڕێکخراوی ژینگەپارێزی”وڵات” و بەشێک لە وەرزشوانانی ئەوشارە ، ویستیان لە ڕێورەسمێکی مەدەنییانەدا یادی چوارشەهیدی ژینگەپارێز لە داوێنی بەردەزەرد بەرزڕابگرن، کە هەر لەسەرەتای گربوونەوەی خەڵک، مەئموورانی ئیتلاعات کەوتوونەتە جموجۆڵ و چاوەدێری و وێنەگرتن لە بەشداربووان. پاشان هێزە ئنتیزامییەکانیش گەێشتوونەتە
دادگای ئینقلابی شاری ئیلام، ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی ئەو شارەی بە یەکساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، "نەجەف مێهدیپوور" خاوەن ئیمتیاز و بەرێوەبەری دوو حەوتوونامەی هەڵپسێردراوی "باختر زمین"، بە یەکساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە، ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەرمانان، بانگهێشتی دادگای ئینقلابی شاری ئیلام کرا و حوکمەکەی پێ ڕاگەیەندرا.
دادگای ئینقلابی شاری ئیلام، ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردەی، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام و بێڕێزیکردن بە ڕێبەری حکوومەت" بە یەکساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد و ئەو ڕۆژنامەنووسە دەتوانێ لە دادگای پێداچوونەوەی شاری ئیلام لە هەمبەڕ ئەو بڕیارە ناڕەزایەتی دەرببڕێ.
دوو حەوتوونامەی "باختر زمین" بە هۆی بڵاوکردنەوەی گوتار و بابەتی ڕەخنەئامێز لە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران، لە پەیوەندیی لەگەڵ
تۆپخانەکانی سپای پاسداران جارێکی دیکە خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق، کردە ئامانجی خۆی.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی خەرمانان، تۆپخانەکانی سپای پاسداران جارێکی دیکە خاکی هەرێمی کوردستانی تۆپباران کرد و زیان و زەرەرێکی زۆری بە ژینگەی هەرێمی کوردستانی گەیاندووە.
هەواڵنێری کوردپا لە ڕاپۆرتێکدا، ڕایگەیاند: تۆپخانەکانی سپای پاسداران ناوچەکانی سیدەکان و چۆمانی بە خەستی تۆپباران کردوە و دەیان هێکتار لە لەوەڕگەی ئەو ناوچانە لە ئاگر دا سووتاون.
فەرماندیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەر بە حدکا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: "تۆپخانەکانی سپای پاسداران لەو تۆپباران
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاڕ تی رووسی، گادی ئیسێنکۆت، سوپاسالاری هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل، کارو چالاکییەکانی سوپای ئیسرائیلی لە وڵاتی سووریا ئاشکرا کردووە و چەند نهێنییەکی هەژموونی ئێران لەسووریاش ئاشکرادەکات.
سوپاسالار ئاشکرایکردووە: "ئێران چەک بە قاچاخ دەباتە سووریا و دەشیەوێت بنکەی ئاسمانی سەربازی و یەکەی هەواڵگیری لە سووریا دروستبکات".
لەبارەی رووبەرووبونەوەی ئێران لە سووریا، گادی دەڵێت: " لەماوە 18 مانگدا، 202 جار هێرشکراوەتە سەر پێگەکانی ئێران و لە ساڵی 2017ەوە، 792 بۆمب
بە گوتەی نیکی هێلی، باڵیۆزی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکایەتیی دانیشتنێکی ئەنجومەنی ئاسایش بکات کە تایبەتە بە تاوتوێی پرسی چۆنیەتیی گوشار بۆ سەر ئێران.
باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە ئەو دانیشتنە کۆتایی مانگی سێپتەمبەر لە کاتی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و بە ئامادەبوونی ڕێبەری وڵاتان بەڕێوە دەچێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە ئەمریکا سەرۆکایەتیی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات و ئامانج لەو کۆڕەش، تاتوێی چۆنیەتیی زەخت و گوشارە بۆ سەر حکوومەتی ئێران لەبەر پێشێلکاری و پشتگوێخستنی
ڕیاڵی ئێرانی دابەزیوەتە هەرە خوارترین ڕێژەی کە دراوەکەی ئێستاکە زیاتر لە 150،000 ڕیاڵە بەرامبەر بە هەر دۆلارێکی وڵاتە یەکگرتووەکان.
هەر لە رۆژی شەممەوە کە دەستپێکی هەفتەی کارکردنە لە ئێران، ریاڵ زیاتر لە چارەکێک لە بەهاکەی لە دەست داوە.
لە ڕۆژی چوارشەممە کە کۆتایی هەفتەی کارکردنە، فرۆشگاکانی ئاڵوگۆڕکردنەوەی دراو لە تاران ڕێژەی ئاڵوگۆریان بە 150،000 ریاڵ بەرامبەر بە دۆلارێک داناوە.
هیچ دانپێنانێکی دەمە و دەست لە بارەی هاتنە خوارەوەکە لە لایەن میدیاکانی دەوڵەتیەوە نەبوە.
ڕووخانی دراوی ئێرانی بە هۆی بڕیاری سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکان داناڵد ترامپ بوە بۆ کێشانەوەی ئەمەریکا لە سەودای ناوکی لەگەڵ وڵاتە دەسەڵاتدارەکانی جیهان لە مانگی پێنج. ئەوەش
نوێنەری شاری ورمێ، لە مەجلیس ئیدعای ئەوە دەکات، کە هەرێمـی کوردستانی عێراق، بە "پارەی عەرەبستان و کەرەستەی ئامریکایی" حیزبە کوردییەکانی کوردستانی ئێران تەیار دەکات.
نادر قازیپوور، نوێنەری شاری ورمێ لە مەجلیس، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەرمانان، لە کۆبوونەوەی ئاشکرای مەجلیس، هەرێمی کوردستانی عێراقی بە هەوڵی "دژە ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران" تاوانبار کرد و ڕایگەیاند: "هەرێمی کوردستان بە پارەی عەرەبستان و چەکوچۆڵی ئامریکایی گرووپەکانی دژبەری شۆڕش بە دەستی حیزبی دێموکراتی بارزانییەکان بە دژی کۆماری ئسیلامیی ئێران تەیار دەکات. ڕێبەرانی هەرێمی کوردستان بە سەردانکردنی وڵاتی عەرەبستان، ئامریکا و ئیسرائیل دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەوڵەکانیان
رهوشی پارێزگای بهسرهی باشووری عێراق، بهرهو ئاڵۆزبوونی زیاتر دهڕوات، ماوهی دوو مانگه خۆپیشاندانهكان بههۆی نهبوونی خزمهتگوزارییه سهرهتاییهكان بهردهوامه، له سهرووی ههمووشیانهوه ئاوی پاكی خواردنهوه و كارهبای نیشتمانییه.
به گوێرهی راپۆرتی "عهرهبی پۆست" وێڕای ئهوهی پارێزگاكه لهو رهوشه خراپهدایه، كهچی 90%ی نهوتی ههناردهكراوی عێراقی دابینكردووه. له ماوهی دوو رۆژی رابردووشدا، به هۆی تێكهوتنی گرژی له خۆپیشاندانهكان، 9 خۆپیشاندهر كوژران و 42ی دیكهش برینداربوونه.
سهدر: ئارامیمان تاقی مهكهنهوه
موقتهدا سهدر، پیاوی ئایینی شیعه و رێبهری رهوتی سهدر له عێراق، ههڕهشهی وهرگرتنی ههڵوێستی توند دهكات و رایدهگهیهنێت، پێگهی ئهوانهی دهههژێنن كه گهندهڵن، به پشك پشكێنه هاتوونهته سهر دهسهڵات، ئهوهی رێز له خوێنی گهل و قووتی ژیان و كهرامهتی