فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، له‌ زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكییه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له‌ هێزه‌كانی رووسیا و ئێران له‌ سووریا ده‌كۆڵێته‌وه‌ له‌و كاته‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی هێرش بكه‌نه‌سه‌ر هێزه‌ حكوومییه‌كانی سووریا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ رۆژنامه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی گوتووه‌: "به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی گازی كلۆر دژی چه‌كداره‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌كان له‌ گه‌وره‌ترین مۆڵگه‌یاندا له‌ پاریزگای ئیدلب ده‌ربڕیووه‌، ئه‌وه‌ش پاڵ به‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه‌ ده‌نێت وه‌ڵامیان هه‌بێت و گورز له‌ هێزه‌كانی ئه‌سه‌د بوه‌شێنن".

وۆڵ ستریت جۆرناڵ نوسیوویه‌تی: "پینتاگۆن كار له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی سیناریۆیه‌كی سه‌ربازی ده‌كات، به‌ڵام سه‌رۆك تره‌مپ هێشتا بڕیاری له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌ربازی نه‌داوه‌، ئایا ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێرش ده‌كاته‌سه‌ر هێزه‌كانی رووسیا و ئێران كه‌ هاوكاری رژێمی ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن یان نا".

به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسانه‌ ته‌ئكیدیان نه‌كردووه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ر سووریا گازی ژه‌هراوی به‌كارهێنا، ئه‌مه‌ریكا هێرش ده‌كاته‌سه‌ر رژێمی سووریا یان نا".

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌، واشنتن له‌ بری وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی، سزای ئابووری به‌سه‌ر به‌رپرسانی سووریادا ده‌سه‌پێنێ.

رۆژنامه‌كه‌ له‌ زاری به‌رپرسانی باڵای كۆشكی سپییه‌وه‌ كه‌ ناوی نه‌هێناون ده‌ڵێت: "ئێمه‌ نه‌مانگوتووه‌ له‌به‌رامبه‌ر هێرشی سووریادا هێز به‌كارده‌هێنین، چونكه‌ رێكاری سیاسی و ئابووریشمان له‌ به‌رده‌ستدایه‌، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی جیاواز زۆرن بتوانین په‌نای بۆ ببه‌ین ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌سه‌د په‌نای بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ مه‌ترسیداره‌ برد".

10/9/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان