ره‌وشی پارێزگای به‌سره‌ی باشووری عێراق، به‌ره‌و ئاڵۆزبوونی زیاتر ده‌ڕوات، ماوه‌ی دوو مانگه خۆپیشاندانه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان به‌رده‌وامه، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ئاوی پاكی خواردنه‌وه و كاره‌بای نیشتمانییه.
به گوێره‌ی راپۆرتی "عه‌ره‌بی پۆست" وێڕای ئه‌وه‌ی پارێزگاكه له‌و ره‌وشه خراپه‌دایه، كه‌چی 90%ی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی عێراقی دابینكردووه. له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردووش‌دا، به هۆی تێكه‌وتنی گرژی له خۆپیشاندانه‌كان، 9 خۆپیشانده‌ر كوژران و 42ی دیكه‌ش برینداربوونه.
سه‌در: ئارامیمان تاقی مه‌كه‌نه‌وه
موقته‌دا سه‌در، پیاوی ئایینی شیعه و رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له عێراق، هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی توند ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، پێگه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌هه‌ژێنن كه گه‌نده‌ڵن، به پشك پشكێنه هاتوونه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ئه‌وه‌ی رێز له خوێنی گه‌ل و قووتی ژیان و كه‌رامه‌تی هاووڵاتییان ناگرێت و وڵاته‌كه‌ی هێناوه‌ته سه‌ر رۆخی داڕمان.
سه‌در داوای دانیشتنێكی نائاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت: "پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به په‌له كۆببێته‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی ئاشكرا و نائاسایی به ئاماده‌بوونی كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بزانێت و تا یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو تێپه‌ڕنه‌كات، هه‌ریه‌ك له حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیران، قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆ، عه‌دیله حه‌موود، وه‌زیری ته‌ندرووستی، حه‌سه‌ن جه‌نابی، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو، وه‌زیرانی نیشته‌جێكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه و شاره‌وانی، وه‌زیری كاره‌با، ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سره و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره، ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بن، تێیدا چاره‌سه‌ری ریشه‌یی و به‌په‌له‌ی كێشه‌كانی ئێستا و داهاتوو بكرێت، ئه‌گه‌رنا پێویسته هه‌مووان ئه‌وه‌یان به بیردا بێت كه پۆسته‌كانییان جێده‌هێڵن".
سه‌در دووپاتیش له‌وه كردووه‌ته‌وه، پێویسته حكوومه‌تی عێراق، له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، له‌سه‌ر هه‌ندێك پرسی تایبه‌ت به خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، وه‌كو ئاو و كاره‌با گفتوگۆ بكات.
جه‌ختی له‌وه‌ش كردوووته‌وه، پێویسته هه‌موو جومگه خزمه‌تگوزارییه‌كان، چ له به‌سره، چ له پارێزگاكانی دیكه، له پێناو پاراستنی ناوبانگی خۆیان، ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری پارێزگاكه نه‌كه‌ن، داوای راگرتنی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كیشی كردووه له كاروباری عێراق.
سه‌در داوا له لایه‌نگرانی خۆی ده‌كات، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی به‌سره بوه‌ستن و به خۆپیشاندانی هێمنانه و ئاشتییانه، هه‌ڵوێست و پاڵپشتی خۆیان بۆ خۆپیشانده‌ران و شه‌هید و برینداران ده‌رببڕن.
ئه‌و پیاوه ئایینییه شیعییه، له تویته‌ره‌كه‌یه‌وه، نیگه‌رانی و هاوخه‌می خۆی له دژی ئه‌و كه‌سانه ده‌ربڕی كه خۆپیشانده‌ران ده‌كوژن و به تێكده‌ر وه‌سفی كردوون.
میلیشیا ئێرانییه‌كان خۆپیشانده‌رانییان كوشتووه
ره‌حیم تائی، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی سائیروونی سه‌در، كه ئێستا هاوپه‌یمانێتییه‌كه هه‌وڵی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی و حكوومه‌تی داهاتوو ده‌دات، میلیشیاكانی نزیك له ئێران به كوشتنی خۆپیشانده‌ران تۆمه‌تبار ده‌كات.
تائی ئاشكرای ده‌كات، هیچ ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی خۆپیشاندانه‌كان بۆ هاووڵاتییانی به‌سره نه‌هاتووه‌ته دی و بۆ وێبسایتی "عه‌ره‌بی پۆست" ده‌ڵێت: "هه‌ندێك جموجۆڵی گوماناوی ئه‌ندامانی گرووپه چه‌كدارییه‌كانی نزیك له ئێران ده‌بینرێت، هه‌ندێك له‌و گرووپانه فه‌رمانییان داوه به چه‌ك له خۆپیشانده‌ران بده‌ن ئه‌گه‌ر موڵك و ماڵ و باره‌گای حزبه سیاسییه‌كانیان هێرشی كرایه سه‌ر".
میلیشیاكان ته‌قه‌یان كردووه
حوسێن ره‌حیم، یه‌كێكه له خۆپیشانده‌رانی به‌سره و رایده‌گه‌یه‌نێت "میلیشیا چه‌كدارییه‌كان كه سه‌ر به‌ئێرانن و جلوبه‌رگی هێزه ئه‌منییه‌كانی له‌به‌ره"، له نزیكی باڵه‌خانه‌ی پارێزگا ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردووه، به‌هۆیه‌وه‌ش چه‌ند خۆپیشانده‌رێك كوژران و برینداربوون، هه‌رچی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراقه، داوای لێپێچینه‌وه ده‌كات له رووداوه‌كان.
راگرتنی ته‌قه‌ی سه‌ر خۆپیشانده‌ران
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی عه‌بادی به وێبسایته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، سه‌رۆك وه‌زیران، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا فه‌رمانی به به‌رپرسان و پارێزگاری به‌سره كردووه، ته‌قه له خۆپیشانده‌ران نه‌كه‌ن، عه‌بادی، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كانییان بهێنیت، هه‌ندێك لایه‌نی به بڵاوكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی تایه‌فه‌گه‌ری تۆمه‌تبار كرد و رایگه‌یاند، مه‌به‌ستییان نانه‌وه‌ی ئاژاوه و پشێوی زیاتره له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران.
سه‌ربازان كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كان جێده‌هێڵن
حوسێن توعمه، چالاكوان و خۆپیشانده‌ر، ده‌ڵێت: "ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپا ره‌تیانكرده‌وه به ده‌م فه‌رمانی فه‌رمانده ئۆپه‌راسیۆنه‌كانه‌وه بچن له به‌سره، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێكیان به هێز رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌وه، به‌ڵام هه‌ندێكیان كه‌لوپه‌ل و ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانییان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان جێهێشتووه و تا ئێستاش له‌لایه‌ن هۆزه چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌پارێزرێن و تاڵان نه‌كراون، دوای ته‌واو بوونی خۆپیشاندان و جێبه‌جێكردنی داواكانییان، ده‌یانگه‌ڕێننه‌وه ده‌ست سوپا.
له‌ماوه‌ی دوو رۆژی خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگاری به‌سره، 9 خۆپیشانده‌ر كوژراون و 42ی دیكه‌ش برینداربوون، به‌هۆیه‌وه ناڕه‌زایی و تووڕه‌یی له ریزی خۆپیشانده‌ران زیاتر بووه.
ئه‌مڕۆ جیاوازتر له رۆژانی رابردوو، هاووڵاتییانی به‌سره رژانه سه‌ر شه‌قام و ده‌ستیان به ناڕه‌زایی ده‌ربڕین كرد و نزیكه‌ی پێنج باره‌گایان له پارێزگاكه سووتاند.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، گه‌یشتنه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره و بۆ سێیه‌م جار ئاگرییان له باڵه‌خانه‌كه به‌ردا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان به زه‌بری هێز ویستییان بڵاوه‌یان پێبكه‌ن، به‌ڵام سوودی نه‌بوو.
دواتریش خۆپیشانده‌ران روویان كرده باره‌گای حزبه سیاسییه‌كان و باره‌گای هه‌ریه‌ك له رێكخراوی به‌دری هادی عامری، حزبی ده‌عوه‌ی نووری مالیكی، ره‌وتی حیكمه‌تی عه‌مار حه‌كیم، عه‌سیائیبی ئه‌هلولحه‌ق و باره‌گای ته‌له‌ڤزیۆنی حكوومه‌تیان له به‌سره سووتاند.
٧/٩/٢٠١٨