فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

رۆژ ڕابردوو ١٤ی خەرمانان بە بەشداریی چەند ڕێکخراوی فەرهەنگی و مەدەنیی شاری بۆکان کە بڕیار بوو بۆ یادی چوار شەهیدی ژینگەپارێزی مەریوانی، ڕێوڕەسمی ڕێپێوان بەرەو کێوی بەردەزەرد بەڕێوە ببن، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پێشیان لێ‌گیرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە شاری بۆکانەوە بە دەستمان گەیشتووە، رۆژی چوارشەممە بە هاوکاری ئەنجومەنی فەرهەنگی”ئەدەب” و ڕێکخراوی ژینگەپارێزی”وڵات” و بەشێک لە وەرزشوانانی ئەوشارە ، ویستیان لە ڕێورەسمێکی مەدەنییانەدا یادی چوارشەهیدی ژینگەپارێز لە داوێنی بەردەزەرد بەرزڕابگرن، کە هەر لەسەرەتای گربوونەوەی خەڵک، مەئموورانی ئیتلاعات کەوتوونەتە جموجۆڵ و چاوەدێری و وێنەگرتن لە بەشداربووان. پاشان هێزە ئنتیزامییەکانیش گەێشتوونەتە شوێنی گردبوونەوەو بڵاوەیان بە خەڵک کردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار گوتی: ڕێگریی کردنی هێزە ئەمنی و ئینتیزامییەکان و تێکدانی ئەو ڕێوڕەسمە ، تووڕەی بەشداربووانی لێکەوتەوەو، دواتر بۆ ئەوەی نەبێتە بیانوویەک بۆ دەسبەسەر کردنی لاوان و خەڵکانی بەشدار، بە نێوبژیوانی کەسانی دڵسۆز، هیزە ئینتزامییەکان وازیان لە بەشداربووان هێنا.

7/9/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان