فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بە گوتەی نیکی هێلی، باڵیۆزی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکایەتیی دانیشتنێکی ئەنجومەنی ئاسایش بکات کە تایبەتە بە تاوتوێی پرسی چۆنیەتیی گوشار بۆ سەر ئێران.

باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە ئەو دانیشتنە کۆتایی مانگی سێپتەمبەر لە کاتی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و بە ئامادەبوونی ڕێبەری وڵاتان بەڕێوە دەچێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە ئەمریکا سەرۆکایەتیی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات و ئامانج لەو کۆڕەش، تاتوێی چۆنیەتیی زەخت و گوشارە بۆ سەر حکوومەتی ئێران لەبەر پێشێلکاری و پشتگوێخستنی بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی (ڕۆیتەرز) دیپلۆماتەکان ئاماژەیان بەوەش داوە ئێران دەتوانێ لە کاتی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا داوا بکات کە لە دانیشتنی 2018/9/26 لە ئەنجومەنی ئاسایش بەشدار بێت و وتار پێشکەش بکات.

چاوەڕوان دەکرێت حەسەب ڕۆحانی، سەرکۆماری ئێران لە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ڕێکەوتی 2018/9/25 بەڕێوە دەچێت، بەشداری بکات و وتارێکیش پێشکەش بکات.

حەسەن ڕۆحانی و خامنەیی پێشتر هەرچەشنە دیدار و کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ سەرکۆماری ئەمریکا ڕەت کردووەتەوە.

6/9/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان