فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دادگای ئینقلابی شاری ئیلام، ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی ئەو شارەی بە یەکساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، "نەجەف مێهدی‌پوور" خاوەن ئیمتیاز و بەرێوەبەری دوو حەوتوونامەی هەڵپسێردراوی "باختر زمین"، بە یەکساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە، ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەرمانان، بانگهێشتی دادگای ئینقلابی شاری ئیلام کرا و حوکمەکەی پێ ڕاگەیەندرا.

دادگای ئینقلابی شاری ئیلام، ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردەی، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام و بێڕێزیکردن بە ڕێبەری حکوومەت" بە یەکساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد و ئەو ڕۆژنامەنووسە دەتوانێ لە دادگای پێداچوونەوەی شاری ئیلام لە هەمبەڕ ئەو بڕیارە ناڕەزایەتی دەرببڕێ.

دوو حەوتوونامەی "باختر زمین" بە هۆی بڵاوکردنەوەی گوتار و بابەتی ڕەخنەئامێز لە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران، لە پەیوەندیی لەگەڵ بارودۆخی مافی مرۆڤ و سیاسەتەکانی دەرەوەی ئێران ڕاگیراوە.

نەجەف مێهدپوور، کارناسی باڵای زانستی سیاسی و بەربژێری دەیەمین خولی مەجلیس بووە، کە شیاویەتی ناوبراو بە هۆی "نەبوونی باوەڕ و پێبەند نەبوون بە ئیسلام و نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران" لە لایەن شۆرای نیگابانەوە ڕەت کرایەوە.

7/9/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان