فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!

هێز و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانی و ئێرانییەکان!

ناوەند و کۆڕ و کۆمەڵە مرۆڤدۆستەکان!

کۆماری ئیسلامیی ئێران هەر چی زیاتر لە نێوخۆی وڵات لە گەڵ پەرەگرتنی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک و، لە دەرەوە لە گەڵ گوشارە سیاسی و ئابوورییە نێودەوڵەتییەکان بەرەوڕوو دەبێ، پتر پەنا بۆ سەرکوت و دەستدرێژی و تاوان و تیرۆر لە دژی ئازادیخوازانی کوردستان و ئێران لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات دەبا.

هەر وەک لە راگەیەندراویی خەبەریی نیوەڕۆی ئەمڕۆمان دا هاتبوو، کاتژمێر ١٠:٤٥ ی ئەمڕۆ شەممە ٨ی سیپتامبر(١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧) قەڵای دیموکرات، بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە حاڵێک دا پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی لێ بەڕێوە دەچوو، کەوتە بەر پەلاماری هەوایی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران. پێویستە بگوترێ بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزب کە لە نزیک شاری کۆیە و لە قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستان دا هەڵکەوتووە، هەر ئەو شوێنەیە کە لە شەوی یەلدای١٣٩٥ (٢١ی دیسامبری ٢٠١٦)، بوو بە ئامانجی هیرشی تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامی کە بە داخەوە شەهید بوونی ٧ کەسی لێ کەوتەوە.

هاوکات لە گەڵ ئەم پەلامارە مووشەکی و هەواییەی ئەمڕۆ بۆ سەر بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، فڕۆکەی بی سەرنشینی سوپای پاسداران لە ئاسمانی ئەو ناوچەیە دا دەخولایەوە. بە هۆی ئەو پەلامارە مووشەکییە، بە داخێکی گرانەوە ١٤ تێکۆشەری حیزبی دیموکراتی کوردستان شەهید و پتر لە ٣٠ کەسیشیان بریندار بوون. (ناو و زانیاریی پیوەندیدار بە شەهیدەکان هەر لە درێژەی ئەم بەیاننامەیە دا هەیە.) بەو هۆیەوە کە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزب ناوەندی چالاکیی کۆمەڵێک ڕێکخراو و دامەزراوەی مەدەنییە، ژمارەیەک لە ژنان و منداڵان، کەسانی پیر و بەساڵداچوو و کەم ئەندام بە هۆی ئەم پەلامارەوە بریندار بوون و بنکە و دامەزراوەکانی تایبەت بەوانیش زیانی ماڵی و وێرانییەکی زۆریان بەر کەوت.

پەلاماری دڕندانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە کاتێک دا ڕێکخرابوو کە شەوی رابردووش ٣ بەندیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی زانیار و لوقمان مرادی و رامین حوسێن پەناهی، سەرەڕای داواکاریی کۆڕوکۆمەلە مرۆڤدۆستەکان بۆ هەڵوەشانەوەی حوکمی ئێعدامیان، بە هۆی جەللادەکانی ئەو ڕێژیمە خوێنڕێژە ئێعدام کران. شایانی وەبیر هێنانەوەیە کە دەستدرێژیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر خاکی هەرێم لە رۆژانی رابردووەوە بە شێوەی تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی نێوان سۆران و پیرانشار، دەستی پێ کردبوو.

دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، وێڕای مەحکوومکردنی دەستدرێژی و پەلاماری مووشەکیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەکانی حیزب لە خاکی هەرێمی کوردستاندا و هەر وەها نوێترین تاوانی ئەو ڕێژیمە بەرامبەر ٣ بەندیی سیاسیی کورد، سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆی بە بنەماڵە وهاوسەنگەرانی شەهیدەکان وسەرجەم خەڵکی کوردستان رادەگەیەنێ و چاکبوونەوەی هەر چی زووتری بریندارەکان بە ئاوات دەخوازێ.

ئەگەر چی شەهید بوونی پۆلێکی گەورە لە ئەندامانی ڕێبەری و ژنان و پیاوانی پێشمەرگە و تیکۆشەری دێرین وبەوەج، بۆ حیزبی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی ئازادیخوازی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، زیانێکی گەورە و زەبرێکی بە ژانە، بەڵام حیزبی دیموکراتی کوردستان دڵنیایی بە هەموو دلسۆزانی خۆی و سەرجەم خەڵکی کوردستان دەدا کە ئەم جۆرە تاوانانە، ئەم حیزبە لە سەر خەبات بۆ ئامانجە لەمێژینەکانی و بەربەرەکانی لە گەڵ ڕێژیمی دیکتاتۆر و خوێنڕێژی کۆماری ئیسلامیی ئێران شێلگیرتر دەکا. حیزبی دیموکراتی کوردستان، ڕاهاتوە کە زەبر و پەلاماری کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ڕێبەران و تێکۆشەرانی- هەر چەندیش گەورە و بە ژان بن- بە چۆکی دانەهێنن و لە خەبات ساردی نەکەنەوە. ڕۆڵە بە هەست و دلسۆزەکانی گەلی کوردیش وەک هەمیشە نیشانیان داوە کە ناهێڵن چەکی خەباتکارەکانی کورد بکەوێتە سەر ئەرز و ڕێگەی تیکۆشەرانی شەهید بی ڕێبوار ناهێڵنەوە.

ئێمە وێڕای دەربڕینی پێزانینی خۆمان بەرامبەر بە بە دەنگەوەهاتنی خەڵکی دلسۆز و دامو دەزگا تەندروستی و خزمەتگوزارییەکانی شاری کۆیە بۆ بە فریاکەوتنی بریندارەکان و خەڵکی ئاوارەبووی کەمپەکانی دیموکرات بە دوای ئەو پەلامارە مووشەکیەدا ، ڕادەگەیەنین کە دەیان برینداری ئەو ڕووداوە وسەدان بنەمالەی دانیشتووی کەمپەکانی سەر بەحیزبی دیموکرات کە بە هۆی ئەو پەلامارە مووشەکی و هەواییەوە، مال و حاڵی خۆیان بە جێ هێشتوە، پێویستییان بە هاوکاری و پێڕاگەیشتنی مرۆڤدۆستانەی بە پەلە هەیە.

چاوەڕوانین نوێترین تاوانی کۆماری ئیسلامی لە دژی حیزبی دیموکرات و ڕۆلە بەندکراوەکانی کورد، ببێتە هەوێنی مانگرتنی گشتی و نارەزایەتیدەربڕینی یەکگرتووانەی خەڵک لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. لە هیزولایەنە سیاسی و خەباتکارەکانی کورد و ئێرانی لە هەرێمی کوردستان و دەرەوەی وڵاتیش داوا دەکەین بە ڕێپێوان و کۆبوونەوە و ئاکسیۆنی جۆراوجۆری دیکە ، دژی نوێترین تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەنگ هەڵبڕن

داوا لە ناوەند و کۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان و بیروڕای گشتی جیهانیش دەکەین بەرامبەر بە دەستدرێژی و تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی لە دژی ئازادیخوازانی کورد لە نێوخۆی ئێران و لە دەرەوەی سنوورەکان بە تایبەتی بەرامبەر کۆمەڵکوژیی ئەمڕۆ لە قەلای دیموکرات بە دەستی ئەو ڕێژیمە، بیدەنگ و بێهەلویست نەبن.

ئەوە کە کۆماری ئیسلامی لە دوو تاوانی نوێ دا، هاوکات گیانی چەندین تێکۆشەر و خەباتکاری کورد لە حیزب و ڕێکخراوی سیاسیی جۆراوجۆری ڕۆژهەلاتی کوردستانی کردوەتە ئامانجی کردەوەی جینایەتکارانەی خۆی، جێی خۆیەتی هاندەری هەموو لایەکمان بێ بۆ یەکگرتوویی، هاوپشتی وهاوخەباتی لە گەڵ یەکتر و، بەهێزکردنی خەبات تا کۆتایی هێنان بە تەمەنی پڕ لە سەرکوت و تاوانی ئەو ڕێژیمە.

سڵاو لە گیانی نوێترین شەهیدانی حیزبی دیموکرات و گەلی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان،

ڕسوایی و مردن بۆ ڕێژیمی دیکتاتۆر و خوینڕێژی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

حیزبی دیموکراتی کوردستان

دەفتەری سیاسی

ئیوارەی سەمە ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧

٨ی سیپتامبری ٢٠١٨

لە پەلاماری مووشەکیی ئەمڕۆی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر قەلای دیموکرات بە داخەوە ١٤ کادر و تیکۆشەری بە وەجی دیموکرات شەهید بوون و نزیک بە ٤٠ کەسیش بریندار بوون. شەهیدەکان بریتیین لە:

کەریم مەهدەوی(کەریم سەقزی)، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب،
ابراهیم ابراهیمی(برایم زیوەیی)، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب،
نەسرین حەداد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب،
رەحمان پیرۆتی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب،
سوهەیلا قادری، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزب،
– هاشم عەزیزی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزب،
عوسمان عوسمانی، تێکۆشەری لە مێژینەی حیزب،
کەریم رەسووڵزادە(مام شێرکۆ)، تێکۆشەری لە میژینەی حیزب،
هاوڕێ کارساز(هاوڕێ شێخانی)، کادری بەوەجی حیزب،
پێشەوا سەید عومەر، پێشمەرگە،
جەماڵ ئەکبەری، پێشمەرگە،
مەنسوور ئەکبەری پوور، پێشمەرگە،
١٣ -١٤ – دوو پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە فێرگەی ئەم حیزبە کە هاوکات لە گەڵ قەلای دیموکرات کەوتە بەر هێرشی مووشەکی (ناوەکانیان بە رەسمی هێشتا رانەگەیەندراوە).

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان