فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەرەبەیانی رۆژی شەممە ١٧ی خەرمانان، ٨ی سێپتەمبەر کۆماری ئیسلامی بنکەکانی هەر دوو حیزبی دیمۆکرات، حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی بۆمباران کردوەو بە داخەوە ١٦ کەس شەهید بوون و زیاتر لە ٣٠ کەس بریندار بوون.

بە پێی هەواڵ: ژمارەیەک لە ئەندامانی رێبەری هەر دوو حیزبی دیمۆکراتی کوردستان و حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بریندار بوون.

بە ئاگاداریی بیرورای گشتی دەگەیەنین کە کاتژمێر ١٠:٤٥ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، ٨ی سێپتامبری ٢٠١٨، قەڵای دیموکرات، بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە کاتی بەڕێوەچوونی پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی دا کەوتە بەر هێرشی مووشەکی و هەوایی کۆماری ئیسلامیی ئێران. لە کاتی ئەو هێرشە و بە دوای ئەو هێرشە دا، فڕۆکەی بی سەرنشین بە ئاسمانی کۆیەدا خولاوەتەوە. هەر دوا بە دوای هێرشە مووشەکییەش بۆ سەر سکرتاریای حیزب، قەڵای دیموکرات کەوتە بەر هێرشی چەندین مووشەکی دیکە.

بە داخەوە ژمارەیەک لە تێکۆشەرانی حیزب بە هۆی ئەم هێرشەوە، شەهید و بریندار بوون. لە ڕاگەیەندراوەکانی داهاتوو دا زانیاریی زیاتر بە ئاگاداریی بیرورای گشتی دەگەیەنین.

دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان

نیوەرۆی ٨ی سێپتامبری ٢٠١٨ ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧

٩/٩/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان