فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

تۆپخانەکانی سپای پاسداران جارێکی دیکە خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق، کردە ئامانجی خۆی.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی خەرمانان، تۆپخانەکانی سپای پاسداران جارێکی دیکە خاکی هەرێمی کوردستانی تۆپباران کرد و زیان و زەرەرێکی زۆری بە ژینگەی هەرێمی کوردستانی گەیاندووە.

هەواڵنێری کوردپا لە ڕاپۆرتێکدا، ڕایگەیاند: تۆپخانەکانی سپای پاسداران ناوچەکانی سیدەکان و چۆمانی بە خەستی تۆپباران کردوە و دەیان هێکتار لە لەوەڕگەی ئەو ناوچانە لە ئاگر دا سووتاون.

فەرماندیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەر بە حدکا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: "تۆپخانەکانی سپای پاسداران لەو تۆپباران کردنەدا بنکە و بارەگاکانی ئەو حیزبە کراوتە ئامانج".

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی ٢٦ی پووشپەڕ، تۆپخانەکانی سپای پاسداران، ناوچەی "گوندە ژوور"ی سەر بە شاری چۆمان و ناوچەی "بەربەزین"، لە سیدەکانیان تۆپباران کرد و خەسارێکی زۆری بە ژینگەی ئەو ناوچانە گەیانشدووە.

لە ئاکامی تۆپبارانکردنی خاکی هەرێمی کوردستان، دوو پێشمەرگەی کوردستان بە ناوەکانی "ڕەحیم ڕۆستەم داستان، خەڵکی شاری مەهاباد و "ئیدریس دەروێشی"، خەڵکی شاری پیرانشار گیانیان لە دەست داوە.

7/9/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان