فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 

رۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانی ٩٧ هەتاوی ، خەڵکی شار و ناوچەکانی کوردستان بە مانگرتنی سەرانسەری وبێ‌وێنە خۆیان، وڵامی سەرەرۆییەکانی کۆماری ئیسلامیی‌ئێرانیان دایەوە.
بە پێی داواکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران و پاڵپشتی چالاکان و هەڵسووڕاوانی سیاسی و مەدەنیی کورد، رۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانان خەڵکی کوردستان بۆ شەرمەزار کردنی نوێ‌ترین کردەوە تیرۆریستییەکەی کۆماری ئیسلامی ، مووشەکبارانی بنکەی سیاسیی حیزب دێموکراتی کوردستان و لە هەمان کاتدا لە سێدارەدانی سێ بەندیی سیاسیی کورد، مانگرتنی گشتییان ڕاگەیاند و دوکان وبازارییان داخست و بەشێکی بەرچاوی دیکەش لە خەڵکی کوردستان نەچوونە سەرکار و دەوامی رۆژانە.
لە یەکەم ساتەکانی رۆژچوارشەممە میدیا کوردییە وبیانییەکان، ڕووماڵی ئەو مانگرتنە بێ‌وێنەیان کردو، هەروەها بەشێوەی بەربڵاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش دەنگی دایەوە.
شیاوی باسە خەڵکی کوردستان بەهەموو چین وتوێژەوە بە یەکرێزییەوە ، پێشوازییان لە یەکگرتوویی حیزبەکانی کوردستانیان کرد و، پاڵپشتی خۆیانیان لە تێکۆشەران و فیداکارانی بزووتنەوەی کورد دەربڕی.
بەربڵاوی مانگرتنەکان لە سەرجەم شار و ناوچەکان کوردستان لە بەشێکی بەرچاو لە میدیاکان دەنگدانەوەی هەبوو.
هەر لەو پێوەندییەش چالاکانی کورد، کەمپەینێکیان لە ژێرناوی “من لە ماڵ نایەمەدەر” پێکهێناو لە لایەن خەڵکێکی زۆرەوە پێشوازی لێکرا.
شیاوی باسە دامودەزگاکانی رێژیمیش بە شێوە جۆراوجۆر هەوڵیان دا ، ئەو مانگرتنانە بە لارێ‌دا ببەن و، خەڵک بترسێن، هەتا لە ماڵەوە نەمێنەوەو دوکان و بازارەکانیان بکەنەوە.
یەکێک لە ماڵپەڕەکانی سەر بە رێژیم بۆ کەتمان کردنی یەکریزی خەڵک و پشتیوانی کردنیان لە حیزبە کوردییەکان، ئەو مانگرتنانەی بۆ نارەزایەتی دەربڕینی خەڵک، لە هەمبەر بارودۆخی خراپی ئابووری لە قەڵەم داوە، هەروەها کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنیش لەو پێوەندییە‌دا دەسبەسەر کراون .

14/9/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان