رۆژی چوارشەممە، ٢٥ی ڕەزبەر، ئەنجوومەنی فەرهەنگی و ئەدەبی مەریوان، کۆڕێکی بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنەکە بۆ خولێکی نوێ لە چالاکییەکانی ئەنجوومەن بەڕێوەبرد کە تێیدا چەند پارچە شێعر و پەخشانیش خوێندرایەوە.
بەشی سەرەکی کۆڕەکە تەرخان کرا بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەن کە ئارام ساڵحی، نەرگس ئەحمەدی، ئەنوەر ڕەوشەن، فاتێح موستەفایی و محەمەد سەدیق کەریمی وەک ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەری هەڵبژێردران.
پاشان، ئەنوەر ڕەوشەن وەک یەکێک لە بەرپرسانی
ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی شاری مەریوان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شاری سنە ڕاگوێزرا.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی ڕەزبەر، ڕۆژنامەنووسێکی کورد بە ناوی "محەممەدڕستگار کەریمی" لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش پشکنینی ماڵی کەسیی ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە و بەبێ بەڵگەی قەزایی دەستیان بە سەر کەرەستەی کەسیی ناوبراو وەکوو لەپتاپ، موبایل و کامێرای فیلمهەڵگر داگرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانن.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەم
بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند: "له‌م رۆژانه‌دا به‌تایبه‌تی، بۆ به‌رگرتن له بوونی ئێران له سووریا جووڵه‌ی سه‌ربازی ده‌كه‌ین".
له خولی زستانه‌ی كنێستی ئیسرائیل‌دا نه‌تانیاهو رۆژی دووشه‌ممه گووتی: "ئامانجی گرنگمان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنكارییه‌كانی ئێرانه كه هه‌وڵی له‌ناوبردنی ئیسرائیل ده‌دات".
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌ڵێت: "سووربوونمان له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمنكارییه‌كانی ئێران به كرده‌وه‌یه و جووڵه‌ی سه‌ربازی دژی رژێمی ئێران ده‌كه‌ین له سووریا، به‌تایبه‌تی له‌م رۆژانه‌دا".
نه‌تانیاهو ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شدا كه پێشبینی ده‌كه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هاوكاریان بكات، به‌تایبه‌تی له رووی درووستكردنی فشاری ئابوورییه‌وه بۆ سه‌ر ئێران. هه‌روه‌ها
سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، لۆرا جی ریچاردسۆن ئه‌ركی فه‌رمانداری گه‌وره‌ترین هێز "فۆرسكۆم"ـی پێ ده‌درێت، كه گه‌وره‌ترین یه‌كه‌ی سه‌ربازییه له سوپای ئه‌مه‌ریكا و ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی ده‌گاته 776 هه‌زار سه‌رباز و 96 مه‌ده‌نی.
دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی فه‌ریقی یه‌كه‌م رۆبێرت ئه‌برامز و ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له نیمچه دوورگه‌ی كۆریا، ریچاردسۆن بۆ ئه‌و پۆسته راسپێردراوه.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه لۆرا ریچاردسۆن پۆستی باڵای سه‌ربازی وه‌ربگرێت، له ساڵی 2012ـه‌ش، وه‌ك یه‌كه‌م ئافره‌ت پۆستی جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی "چه‌كی سوارچاكانی یه‌كه‌م" ناسراو به "فه‌ریقی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا"ـی پێدرا.
سوپای ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند، لۆرا كه له ساڵی 1986ـه‌وه په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی سوپاوه كردووه، به‌ر له ئێستاش دوای فه‌ریقی یه‌كه‌م ئه‌برامز له ریزبه‌ندی دووه‌م فه‌رمانده بوو، كه تائێستا
وەزیری دەرەوەی رووسیا رایدەگەیەنێت، کە ئەمریکا هەوڵی دروستکردنی کیانێکی کوردی لە رۆژهەڵاتی سووریا دەدات.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاندووە، لە رۆژهەڵاتی رووباری فورات (رۆژئاوای کوردستان و رۆژهەڵاتی سووریا دەگرێتەوە)، کارگەلێک روودەدەن، کە ”رووسیا بەهیچ شێوەیەک قبوڵیان ناکات“.
سێرگی لاڤرۆڤ هەروەها رایگەیاندووە، ئەمریکا بەهاوکاریی هاوپەیمانە کوردەکانی، هەوڵی دروستکردنی ”کیانێکی نیمچە دەوڵەتی“ لە رۆژهەڵاتی رووباری
“سیامەند رەحمان” وەرزشوانی بواری وەزنە هەڵگری و ، خەڵکی شاری “شنۆ” لە کێبڕکێی وەرزشی وەزنەهەڵگری توانی میداڵی زێری “پار المپیک” وەدەست بێنی.
ناوبراو رایگەیاند کە توانای ئەو لەوە زیاترە بەڵام لە سەر پێشنیاری ڕاهێنەرانی خۆی لە هەڵگرتنی وەزنەی زیاتر پاراستووە.
ئەو وەرزشوانە کوردە، رۆژی هەینی لە کاتی کێبڕکێی “پارالمپیک”ی ئاسیا، یەکەم جار توانی وەزنەی 273 کیلۆگرام بەرز بکاتەوە، جاری دووهەم توانی وەزنەی 293 کیلۆگرام و بۆ جاری سێهەم
بە پێی ڕاپۆڕتی هەواڵدەرییە خۆجێیەکان لە دەیەمین خولی کێبەرکییە جیهانییەکانی بیرکاری، کە لە وڵاتی کورەی باشوور بيڕێوەچووە. کچە قوتابییەکی خەڵکی شاری ورمێ بەناوی “زارا زاویە” مێداڵی سەرکەوتنی ئەو ئۆلەمپیادە زانستییەی وەدەستهێناوە.
ئۆلەمپیادی جیهانی بیرکاری کە بە بەشداریی ٢٠ وڵات لە کۆتاییەکانی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ لە وڵاتی کورەی باشوور بەرێوەچوو ، تیمێک لە قوتابییانی خوێندنگەکانی ئێران تێدا بەشدارییان کرد.
بە پێی قسەی بەرپرسی پەروەردە و ڕاهێنانی شاری ورمێ، زارا زاویە
نووسینگه‌ی داواكاری گشتی له به‌لژیكا پشتڕاستی كرده‌وه، ئه‌ڵمانیا دیپلۆماتكارێكی ئێرانی راده‌ستی وڵاته‌كه‌یان كردووه، كه له تۆمه‌تی پلان‌داڕشتن بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی له پاریس تێوه‌گلاوه.
له‌مباره‌یه‌وه وته‌بێژی نووسینگه‌ی داواكاری گشتی به‌لژیكا دووپاتیكرده‌وه، ئه‌سه‌دوڵڵا ئه‌سه‌دی، دیپلۆماتكاری ئێرانی كه له ئه‌ڵمانیا ده‌ستگیركرابوو، ئه‌مرۆ راده‌ستی به‌لژیكا كراوه و سبه‌ی ده‌چێته به‌رده‌م دادگا.
جێگای ئاماژه‌پێدانه، دوای ئاشكرابوونی پلانێك بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێك كه بڕیاربوو بكرێته سه‌ر كۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا له 30 حوه‌زه‌یرانی ئه‌مساڵ، ژماره‌یه‌ك كه‌س له هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، به‌لژیكا و فه‌ره‌نسا به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلانیان له پلانی ئه‌و هێرشه
خوڵێکی نویی فێرکاریی زمانی کوردی لە زانکۆی پەیام نووری شاری مەریوان کۆتایی پێ هات.
بەپێی هەواڵی کوردپا، خولێکی نوێی فێرکاریی زمانی کوردی، بۆ خوێندکارانی زانکۆی پەیامی نووری مەریوان بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێ هات.
ئەو خولە فێرکارییە لەژێر ناوی "زمانی کورد، پێناسەی هەر تاکێکی کورد"، لە زانکۆی پەیامی نووری مەریوان دەستی پێ کرد و پاش نزیک بە مانگێک کۆتایی پێ هات.
خوێندکارانی زانکۆی پەیام نووری شاری مەریوان لەو زانکۆیەدا، لە خولێکی نوێی فێرکاریی زمانی کوردی، بۆ پەرەسەندنی زمانی کوردی بەشدارییان کرد و ڕۆژی ڕابردوو ئەو خولە فێرکارییە کۆتایی پێ هات.
لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بە هەوڵ و ماندووبوونی کۆمەڵێک
ێکخراوی داکۆکیی لە مافی مرۆڤی کوردستان، بە نیسبەت ئێعدامی زیندانییانی سیاسیی کورد لە ئێران نیگەرانی دەربڕیوە.
ڕێکخراوی داکۆکیی لە مافی مرۆڤی کوردستان، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی هەڵوەشاندنەوەی ئێعدام بەیاننامەیەکی دەرکرد.
ئەو ڕێکخراوە مافی مرۆیییە داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە، حوکمی سزای لەسێدارەدان لە ئێران ڕابگرێت.
لە بەشێکی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە: دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی، جێگرەوەی دەوڵەتێک لە ماوەی ٧ دەیەیە، کە پیشینەی ئەندامبوونی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ناوەندە مافی مرۆیییەکانی سەر بە ئەو ڕێکخراوە جیهانییە بووە و لە ٤٠ ساڵی ڕابردوودا، لە ڕێککەوتننامە نوێیەکاندا سەبارەت بە مافی مرۆڤ خۆی بواردووە.
لە بەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە: یاساکانی کۆماری ئیسلامی بەتایبەتی یاسای سزای ئیسلامی نە تەنیا بۆ تاوانەکانی وەک کوشتنی بەئەنقەست، دزیکردن، دزیی چەکدارانە، بارمتە، دەسدرێژی بۆ سەر کەرامەتی ژنان و هەتا دوایی، حوکمی لەسێدارەدانی بڕیوەتەوە، بەڵکوو بۆ ئەندامانی گرووپە چەکدارەکان و ڕێکخراوە سیاسی و دامەزراوەکان کە لە بەرانبەر کۆماری ئیسلامی بەربەرەکانێیان کردووە، هەروەها کەس یان کەسانێک
رۆژی ٥ شەممە ١٢ی رەزبەر، تەرمی عەزیم ئەحمەدی ئەو کۆلبەرەی کە رۆژی چوارشەممە ١١ی رەزبەر لە بەرزاییەکانی شوێشمێ لە لایەن هێزە ئینتزامی و سەربازییەکانی رژیمەوە درایە بەر دەستڕێژ و گیانی لە دەستدا لە گوندەکەی خۆی (تەشار) نێژرا. دەوترێت هێشتا تەرمی ئەم کۆڵبەرە کوردە نەدراوەتەوە بە بنەماڵەکەی و لە ساردخانە راگیراوە.
عەزیم ئەحمەدی رۆژی ١١ی رەزبەر لە بەرزاییەکانی شوێشمێ
سپای پاسداران بۆ زیاتر میلیتاریزەکردنی کوردستان و چاوترسێنکردنی هاووڵاتییانی کورد و نیشاندانی هێزی خۆی، لە پارێزگاکانی سنە و کرماشان، مانۆڕێکی نیزامیی لە شاخی شاهۆ دەست پێ کردووە.
بەپێی هەواڵی کوردپا، ڕۆژی هەینی ١٣ی خەرمانان، لە کاتی مانۆڕی سپای پاسداران لە شاخی شاهۆ، بە تۆپبارانی ئەو زەنجیرە شاخە، بەتایبەت لە گوندەکانی لۆنی سادات و تیلەکۆ، بوو بە هۆی ئاگردانی چەندین لەوەڕگە و سووتانی دارستانەکانی ئەو زنجیرە شاخە.
لەو مانۆڕەی سپای پاسداران لە گوندەکانی لۆن و تیلەکۆ، لەوەڕگەکانی "کانی زارا، بیرە هەرجینە و مازەرد" ئاگریان گرت و سووتان.
مانۆڕی نیزامیی سپای پاسداران بەتایبەتی پاش مووشکەبارانی بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە شاری کۆیە، لە کوردستان زیاتر بووە و هەروەها لە ترسی دووبارە ناڕەزایەتیدەربڕینی
لە گوندێکی 200 بنەماڵەیی سەر بە شاری "تەفرش" لە پارێزگای "مەرکەزی"ی ئێران، 175 کەس لە بواری جۆراوجۆردا خاوەن بڕوانامەی دکتۆران.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیا فەرمییەکانی ئێران گوندی "تەراران، یان دلارام" گوندێکە هەڵکەوتوو لە ٦ کیلۆمەتریی شاری تەفرش لە پارێزگای "مەرکەزی" لەبەر ئەوەی لەم گوندە 200 بنەماڵەییدا 175 کەس خاوەنی بروانامەی پزیشکییە، ئەو گوندە نازناوی "گوندی پزیشکان"ی پێ بەخشراوە و بەم بۆنەوە ناو ناوبانگی زۆری پەیدا کردووە.
لەسەر تابلۆی دەروزەی گوندی "دلارام" نووسراوە شوێنی لەدایکبوونی پرۆفیسۆر "ئەردەشیر قەوامزادە" باوکی نەشتەرگەریی مێشکی ئێران.
ئەم گوندە هاوکات لەگەڵ ئەوە پڕە لە دکتۆر و خوێندەوار و خوێندکار و پسپۆڕی جیاجیا، هاوکات لە وباری کشتوکاڵییەوە گوندێکی خاوەن بەهرەیە و "گوێز و بادام" لە سەرەکیترین بەرهەمەکانی خەڵکی ئەو گوندەیە.
بە گوتەی زەهرا گەنجعەلی ئەنجومەنی گوندەکە ئێستا "دلارام" وەک جاران قەرەباڵغ نییە و زۆربەی پزیکشکەکان لە ئەراک (ناوەندی پارێزگای مەرکەزی)، تاران، یان دەرەوەی وڵات دەژین
پێنس: ئەمەریکا هەروا درێژە بە پشتیوانی لە خەڵکی ئێزدی دەدات و بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو کۆمەڵگایانە هەروا بەڵێندار دەمێنێتەوە.
ڕاگەیاندنی براوەکانی خەڵاتی نۆبێل بۆ ئاشتی ٢٠١٨ رۆژی هەینی، کاردانەوەی بەربڵاوی کاربەدەستانی ئەمەریکا و شوێنەکانی دیکەی جیهانی بەدوادا هات.
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیامێک لە تویتردا نوسی، "بە نادیا موردا کە لە ڕادەبەدەر شایانی وەرگرتنی خەڵاتی نوبێل بۆ ئاشتییە پێرۆزبایی پێ دەڵێم."
مایک پێنس لە درێژەی پەیامەکەی دا نووسی، "ئەو [نادیا] دەنگێکی نێونەتەوەیی و بوێر بۆ گرووپەکانی سەرکوتکراو و ئازاردیتووی ئاینی عێڕاقە. ئەمەریکا هەروا درێژە بە پشتیوانی لە خەڵکی ئێزدی دەدات و بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو کۆمەڵگایانە هەروا بەڵێندار دەمێنێتەوە.
خەڵاتی ئەمساڵی ئاشتی نوبێل بە هاوبەشی بە نادیا موراد،
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بەناوی کەیوانی عەلیالی لە لایەن دەزگای قەزاییەوە بە دەساڵ و سێ مانگ زیندان سزا درا.
بە پێی ڕاپۆڕتی ماف نیوز، کەیوان عەلیالی رۆژی سێشەممە ٢١ی سەرماوەزی ساڵی ٩٦ی هەتاوی لە نیوشاری مەهاباد دەسبەسەر کراوەو لەو کاتەوە لە گرتووخانە ئیدارەی ئیتلاعات دایە.
دەگوترێ ناوبراو بە تاوانی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری ڕێژیم دەسبەسەر و بە توندی سزا دراوە.
شیاوی باسە ئەو بەندییە سیاسییە، لە ڕەوتی دادگایی کردنی لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش کراوە و، بۆ ماوەیەکی زۆریش بنەماڵەکەی