فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی شاری مەریوان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شاری سنە ڕاگوێزرا.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی ڕەزبەر، ڕۆژنامەنووسێکی کورد بە ناوی "محەممەدڕستگار کەریمی" لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش پشکنینی ماڵی کەسیی ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە و بەبێ ‌بەڵگەی قەزایی دەستیان بە سەر کەرەستەی کەسیی ناوبراو وەکوو لەپتاپ، موبایل و کامێرای فیلمهەڵگر داگرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانن.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەم ڕۆژنامەنووسە کوردەیان بە هۆی بڵاوکردنی چەند بابەتێکی ڕەخنە‌گرانە دەسبەسەر کردووە.

محەممەدڕستگار کەریمی، پیشینەی کاری ڕۆژنامەوانیی لە هەواڵدەریی حکوومەتی مێهر، زرێوارخەبەر و هەمشەهری هەیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە لە گرتنگەی هێزە ئیتلاعاتییەکانە.

18/10/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان