فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ێکخراوی داکۆکیی لە مافی مرۆڤی کوردستان، بە نیسبەت ئێعدامی زیندانییانی سیاسیی کورد لە ئێران نیگەرانی دەربڕیوە.

ڕێکخراوی داکۆکیی لە مافی مرۆڤی کوردستان، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی هەڵوەشاندنەوەی ئێعدام بەیاننامەیەکی دەرکرد.

ئەو ڕێکخراوە مافی مرۆیییە داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە، حوکمی سزای لەسێدارەدان لە ئێران ڕابگرێت.

لە بەشێکی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە: دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی، جێگرەوەی دەوڵەتێک لە ماوەی ٧ دەیەیە، کە پیشینەی ئەندامبوونی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ناوەندە مافی مرۆیییەکانی سەر بە ئەو ڕێکخراوە جیهانییە بووە و لە ٤٠ ساڵی ڕابردوودا، لە ڕێککەوتننامە نوێیەکاندا سەبارەت بە مافی مرۆڤ خۆی بواردووە.

لە بەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە: یاساکانی کۆماری ئیسلامی بەتایبەتی یاسای سزای ئیسلامی نە تەنیا بۆ تاوانەکانی وەک کوشتنی بەئەنقەست، دزیکردن، دزیی چەکدارانە، بارمتە، دەسدرێژی بۆ سەر کەرامەتی ژنان و هەتا دوایی، حوکمی لەسێدارەدانی بڕیوەتەوە، بەڵکوو بۆ ئەندامانی گرووپە چەکدارەکان و ڕێکخراوە سیاسی و دامەزراوەکان کە لە بەرانبەر کۆماری ئیسلامی بەربەرەکانێیان کردووە، هەروەها کەس یان کەسانێک کە بۆ ڕووخانی حکوومەت گەڵاڵەیان داڕشتووە، حوکمی لەسێدارەدانی بۆ ئەوانیش دیاری کردووە.

ڕێکخراوی داکۆکیی لە مافی مرۆڤی کوردستان، وێڕای نیگەرانبوون لە زۆربوونی ڕێژەی ئێعدامەکان لە ئێراندا بەتایبەت لەسێدارەدانی زیندانییانی سیاسیی کورد لە مانگەکانی دواییدا، لە ڕۆژی جیهانی "نا بۆ ئێعدام"، داوا لە کۆماری ئیسلامی دەکات، کە ڕەوتی ئێعدامەکان لەو وڵاتە ڕابگرێت و هەروەها داوا لە ویژدانە نەنووستووەکان لە جیهان دەکات شانبەشانی ڕێکخراوە مافە مرۆیییەکانی کوردستان و چالاکیی مافی مرۆییی ئێران، پشتیوانیی خۆیان لە "نا بۆ سزای ئێعدام لە ئێران" دەرببڕن.

10/10/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان