فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

رۆژی چوارشەممە، ٢٥ی ڕەزبەر، ئەنجوومەنی فەرهەنگی و ئەدەبی مەریوان، کۆڕێکی بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنەکە بۆ خولێکی نوێ لە چالاکییەکانی ئەنجوومەن بەڕێوەبرد کە تێیدا چەند پارچە شێعر و پەخشانیش خوێندرایەوە.

بەشی سەرەکی کۆڕەکە تەرخان کرا بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەن کە ئارام ساڵحی، نەرگس ئەحمەدی، ئەنوەر ڕەوشەن، فاتێح موستەفایی و محەمەد سەدیق کەریمی وەک ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەری هەڵبژێردران.

پاشان، ئەنوەر ڕەوشەن وەک یەکێک لە بەرپرسانی ئەنجوومەنی ئەدەبی مەریوان، وتارێکی پێشکەش کرد.

ئەنوەر ڕەوشەن لە بەشێکی وتارەکەیدا وتی: ئەنجوومەنی ئەدەبی مەریوان لە بیست و حەوت ساڵی خزمەتی، خاوەنی هەڵوێستی ژیرانەی خۆی بووە و سەرەڕای هەوڵی بەردەوامی ئیدارەی ئیرشاد و ناوەندە ئەمنیەتییەکان، لە ئامانجەکانی کە خزمەت بە ئەدەب و فەرهەنگی کوردەواری بووە لاینەداوە و تا ئێستاش بەردەوامە.

18/10/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان