فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، لۆرا جی ریچاردسۆن ئه‌ركی فه‌رمانداری گه‌وره‌ترین هێز "فۆرسكۆم"ـی پێ ده‌درێت، كه‌ گه‌وره‌ترین یه‌كه‌ی سه‌ربازییه‌ له‌ سوپای ئه‌مه‌ریكا و ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی ده‌گاته‌ 776 هه‌زار سه‌رباز و 96 مه‌ده‌نی.

دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی فه‌ریقی یه‌كه‌م رۆبێرت ئه‌برامز و ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی كۆریا، ریچاردسۆن بۆ ئه‌و پۆسته‌ راسپێردراوه‌.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نییه‌ لۆرا ریچاردسۆن پۆستی باڵای سه‌ربازی وه‌ربگرێت، له‌ ساڵی 2012ـه‌ش، وه‌ك یه‌كه‌م ئافره‌ت پۆستی جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی "چه‌كی سوارچاكانی یه‌كه‌م" ناسراو به‌ "فه‌ریقی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا"ـی پێدرا.

سوپای ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند، لۆرا كه‌ له‌ ساڵی 1986ـه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ریزه‌كانی سوپاوه‌ كردووه‌، به‌ر له‌ ئێستاش دوای فه‌ریقی یه‌كه‌م ئه‌برامز له‌ ریزبه‌ندی دووه‌م فه‌رمانده‌ بوو، كه‌ تائێستا وه‌ك جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ "فۆرت پراگ" له‌ ویلایه‌تی كارۆلاینای باكوور له‌سه‌ر كاری سه‌ربازی به‌رده‌وام بووه‌، ئێستاش پۆسته‌كه‌ی بۆ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌رز ده‌كرێته‌وه‌.

18/10/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان