“سیامەند رەحمان” وەرزشوانی بواری وەزنە هەڵگری و ، خەڵکی شاری “شنۆ” لە کێبڕکێی وەرزشی وەزنەهەڵگری توانی میداڵی زێری “پار المپیک” وەدەست بێنی.
ناوبراو رایگەیاند کە توانای ئەو لەوە زیاترە بەڵام لە سەر پێشنیاری ڕاهێنەرانی خۆی لە هەڵگرتنی وەزنەی زیاتر پاراستووە.
ئەو وەرزشوانە کوردە، رۆژی هەینی لە کاتی کێبڕکێی “پارالمپیک”ی ئاسیا، یەکەم جار توانی وەزنەی 273 کیلۆگرام بەرز بکاتەوە، جاری دووهەم توانی وەزنەی 293 کیلۆگرام و بۆ جاری سێهەم وەزنەی ٢٩٥ کیلۆگرامی بەرز کردەوە. ناوبراو وێڕای وەدەست هێنانی میداڵی زێر،توانی رێکۆردی ئەو کێبڕکێیە بشکێنێ.
“سیامەند رەحمان” بۆ یەکەمین جار ساڵی ١٣٧٨ بۆ ئۆردووی وەزنە هەڵگری کەمئەندامانی ئێران بانگهێشت کرا.
ساڵی ٢٠١٢ لە کێبڕکیی “پارالمپیک” لە لەندەن ،بە هەڵگرتنی وەزنەی ٢٨٠ کیلۆگرامی سەرکەوتنی وەدەست بێنی .
١٤/١٠/٢٠١٨