ناوەندی کۆنترۆڵ و چاودێری کردنی داراییە دەرەکییەکانی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا (ئۆفک) به مەبەستی بەئامانج کردنی چوار کەس لە دەستوپەیوەندییەکانی حێزبوڵڵا، کە کاروباری دارایی، هەواڵگری و چالاکیە سەربازییەکانی حێزبوڵڵا لە عێراق هەڵدەسووڕێنن، هەوڵێکی دەستپێکردووە.
سیگال ماندێلکەر، جێگری وەزارەتی خزێنەداری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆریزم و زانیارییە داراییەکان وتی: حێزبوڵڵا لایەنێکی تیرۆریستییە کە نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەکات و هەوڵدەدات بۆ لاوازکردنی دەسەڵات و سەروەری سیاسی عێراق و ناسەقامگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ناڤین. ئێمه ئەوانەی ئاسانکاری دەکەن بۆ تیرۆریزم لەوان “عەبید ئەلزەیدی”
بەشێک لەو بەڵگەنامە نهێنییانەی هەواڵگیری ئیسرائیل لەبارەی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران بڵاویکردەوە ئەوە دەردەخەن کە تاران پێش رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015، زۆر نزیک بووە لەوەی چەکی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت.
دەیڤد ئەلبرایت، زانای بواری فیزیا و سەرۆکی پەیمانگای نێودەوڵەتی زانست و ئاسایش لە واشنتن پێیوایە، ئەگەر بێت و ئێران هاوشێوەی ئەمەریکا لە رێککەوتنامە ئەتۆمییەکە بکشێتەوە و دەست بەکارەکانی پێشووی بکاتەوە، ئەوا لە ماوەی چەند مانگێک دەتوانێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
ئەلبرایت کە ئێستا خەریکی توێژینەوەیە لەسەر بەڵگە ئاشکراکراوەکانی ئێران، بە گۆڤاری فۆرین پۆڵەسی گوتووە، ئەگەر ئێران پرۆسەی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی دەستپێبکاتەوە، لە ماوەی 7 بۆ 12 مانگ دەبێتە خاوەنی ئەو چەکە.
کاتێک جۆن کیری، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریکا و جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رێککەوتنەکەیان واژۆکرد لە ساڵی 2015، ئێران دوو مانگی بەس
نێردهی تایبهتی ئهمهریكا بۆ كاروباری سووریا رایگهیاند، ئێران دهیهوێت رێكخراوێكی دیكهی هاوشێوهی داعش درووست بكات و بهبێ سعوودیهش كه هاوبهشێكی ئهمهریكایه، ناتوانن رێ لهو ههوڵانهی ئێران بگرن.
جهیمس جێفری، له میانی بهشداریكردنی له كۆنگرهی ساڵانهی لووتكهی بهرگری (Defence One Summit)، ئاماژهی بهوه كرد، لهوانهیه كردهی سهربازی راستهوخۆ بهس نهبێت بۆ تێكشكاندنی ئێران و تۆڕی هاوپهیمانه ههرێمییه فراوانهكانی، دووپاتی لهوهش كردهوه وڵاتانی ناوچهكه پێویستیان به سهقامگیری ههیه بۆ ئهوهش پێویسته ههژموونی
رۆژی چوارشەممە ٢٣ی خەزەڵوەر، لە دەورێکی نوێی مانگرتنی مامۆستایاندا، بۆ دووهەم رۆژی بەردەوام مامۆستایانی شارەکانی ئێران و کوردستان بە ناڕەزایەتی بە دۆخی ئابووری و ژیانیان، هەروەها نەبوونی یەکسانی و هەڵاواردن لە ناوەندەکانی خوێندن و لەگەڵ ئەوەش بانگکردن و هەڕەشەکردن لە مامۆستایانی شارەکان دەستیان داوەتە مانگرتن و خوازیاری
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی سوریای دیموکراتی"ھەسەدە"رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی گەردەلولی جەزیرەیان لە رۆژھەڵاتی پارێزگاری دێرزوری سوریا دەستپێکردوەتەوە.
ناوەندی راگەیاندن وچاپەمەنی ھێزەکانی سوریای دیموکراتی"ھەسەدە" بڵاویکردەوە، لە دوای چەند گفتوگۆیەکی نێوان فەرماندەیی گشتی "ھەسەدە"و ھاوپەیماناندا، بریاریانداوە ئۆپراسیۆنەکانی خۆیان لە پارێزگای دێرزوری سوریا دژی چەکدارانی داعش
جۆن بۆڵتۆن راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا رایگەیاند، ئێران لەژێر فشارێكی راستەقینەیەو واشنتۆنیش فشاری زیاتری دەخاتە سەر.
جۆن بۆڵتۆن راشیگەیاند، دەیانەوێت لەرێگەی فشارو گەمارۆكانەوە هەناردەی نەوتی ئێران رابگرنو جەختیشیكردەوە، گەمارۆی زیاتر دەخەنە سەر تاران.
ئەمە لەكاتێكدایە ئێران لەمانگی هەشتی رابردووەوە دوو قۆناغی گەمارۆی بۆ سەر ئێران راگەیاندووە، كە بەو هۆیەوە
ئێران دەڵێت 2 کەسی لەسێدارەداوە لەسەر ئەنجامدانی تاوانی ئابوری، ئەمەش لەم کاتەی ئابوری وڵاتەکە دووچاری گرفتی گەورە بووەتەوە هاوکاتی نوێبوونەوەی سزاکانی ئەمەریکا بەسەریدا.
ماڵپەڕی میزانی سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند هەر یەک لە وەحید مەزڵومین و محەمەد ئیسماعیل قاسمی لەسێدارەدران لەسەر تاوانی " افساد فی الارض"، ئەمەش دەستەواژەیەکە لە لایەن دەسەڵاتدارانی
٢٠٠٠ منداڵی پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ڕیزی ئەو منداڵانەدان، کە تووشی بەدخوراکی بوونە؛ ١٧٨٣کەس لەم منداڵانە لەو ناوچانە دەژین کە لە خزمەتگوزارییە سەرەتایییەکان بێبەرین.
عەزیز سەهەندی، بەرپرسی گشتیی کۆمیتەی ئێمدادی پارێزگای ورمێ، لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی حکوومەتیی ئیسنادا، باسی لە هەبوونی ٢٠٠٠ منداڵی
پاش ساڵێک بەسەر بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشان، زیانلێکەوتووانی ئەو کارەساتە هێشتا لە دۆخێکی نالەبەر ژیان بەسەر دەبەن.
ئەمڕۆدووشەممە ٢١ی خەزەڵوەر هاوکاتە لەگەڵ یەکەمین ساڵیادی کارەساتی بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشان کە بۆ بە هۆی گیان لەدەستدانی نیزیک بە ٧٠٠ هاووڵاتی و برینداربوونی زیاترلە ٩٠٠٠ لە خەڵکی پارێزگای کرماشان و بێخانولان بوونی هەزارن بنەماڵە.
پاش ساڵێک ئەوەی کە دەبیندرێ هێشتا خەڵکی لێقەوماو بەتایبەتی ژنان و منداڵان لەدۆخێکی نەشیاو و نالەباردان.
بە پێی ڕاپۆرتی چالاکانی مەدەنی و هەروەها هێندێک لە
کچێکی مێرمنداڵی کورد خەڵکی شاری بۆکان توانی لە کێبڕکێی چیرۆکنووسی لە ئێران پلەی سێهەم بە دست بێنێت.
"ئاڵا ڕەزایی"، کچە چیرۆکنووسی بۆکانی بە چیرۆکی "درب ٢٠٩٧" پلەی سێهەمی کێبڕکێی "رویای کهکشانی من"، بۆ خۆی دەستەبەر کرد.
ئەم کچە مێرمنداڵە چەند ساڵ پێش، لە سێهەمین کێبڕکێی چیرۆکنووسی منداڵان، بە چیرۆکی "شازادە کۆچولو" خەڵاتی یەکەمی ئەو کێبڕکێی بەدەست هێنا.
هەروەها ئەو کچە ساڵی ڕابردوو لە فێستیڤاڵی سەرتاسەری
بەرپرسی شۆرای مەکتەب قورئان، باسی لە دەستێوەردانی "مرکز بزرگ اسلامی غرب کشور" لە کاروباری مەزهەبی سوننی کرد.
حەسەن ئەمینی بەرپرسی شۆرای مەکتەب قورئانی کوردستان لە وتووژێکدا لەگەڵ هەواڵنێری ئاژانسی کوردپا لە شاری سنە، ئەندامەتی هاووڵاتییانی مەزهەبی دەسبەسەر کراو له مەکتەب قورئان ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند: "ئەم هاووڵاتییانە بە هۆی بیروباوەڕی مەزهەبی خۆیان دەسبەسەر کراون".
ناوبراو دەڵێت: "ئامارێکی ورد لە پەیوەندیی لەگەڵ دەسبەسەر کردنی چالاکانی مەزهەبی لە بەردەستدا نییە و ئەم چالاکانە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات لە کوردستان دەسبەسەر کراون."
ناوبراو، ئاماژە بە گوشاری ناوەندە ئیتلاعاتییەکان لە سەر مەکتەب قورئانی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: "مەکتەب قورئانی کوردستان هەمیشە لە ژێر گوشاری ناوندەکانی ئیتلاعاتی دابووە و خۆمیش ماوەی ١٠ ساڵە "ممنوعالخروج"م
شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوی سێنفی فەرهەنگیانی ئێران لە بانگەوازێکدا، باسی لە نەبوونی ئیرادە ، حەز و خولیای بەرپرسانی حکوومەتی ئیران بۆ چارەسەرکردنی کێشەی فەرهەنگییەکان کردووە.
شۆرای هەماهەنگیی ڕیکخراوی سێنفی فەرهەنگییەکانی ئێران لە بانگەوازێکدا، داوای لە فەرهەنگییان کرد کە لە ماوەی ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣ی خەزەڵوەر، لە هەمبەر جێبەجێنەکردنی داخوازییەکانیان ناڕەزایەتی دەرببڕن.
لەو بانگەوازەی فەرهەنگییاندا هاتووە: "چەندین جار چاوپێکەوتن و وتووێژ، نامە و تۆمارنووسی، کۆبوونەوە و هەنووکە ناڕەزایەتی، بەڵام بێبەری لە وڵامێکی ئەرێنی لە لایەن دەوڵەتی و مەجلیسییەکان، دەوڵەتییەکان نە تەنیا داواکارییەکانمانیان پشتگوێ خستووە؛ بەڵکوو لە
هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی باشووری کوردستان، کە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە گرووپە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران، بە ٥ ساڵ زیندانی مەحکووم کرابوو، لە دۆسیەیەکی نوێی ئیتلاعاتدا، یەکساڵ زیندانیی دیکەی بەسەردا سەپا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، "سەردار عۆسمان بەکر" هاووڵاتیی کورد خەڵکی باشووری کوردستان، کە ماوەی دوو ساڵە لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ دایە، بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی نیزام" لە زیندان، بە یەکساڵی دیکە زیندانی مەحکووم کرا.
ئەو زیندانییە کوردە، پاش دوو ساڵ زیندانی لە زیندانی
ڕێپۆرتێرانی بێسنوور، بانگهێشت و مەحکوومکردنی دوو ڕۆژنامەنووسی کورد، خەڵکی شاری سنەیان مەحکووم کرد.
ڕێپۆرتێرانی بێسنوور (RSF) لە بەیاننامەیەکدا شەپۆلێکی دیکەی سەرکوتی دژی ڕۆژنامەنووسان لە ئێران، بە نیسبەت دەربڕینی بیروباوەڕیان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان مەحکووم کرد و ڕایگەیاند: "کەمتر لە یەک مانگ ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسان بانگهێشتی ناوەندی ئیتلاعاتییەکان یان دادگاکان کراون و لانیکەم چوار ڕۆژنامەنووس دەسبەسەر کراون".
ئەم ناوەندە داکۆکیکارە لە ئازادی لەو بەیاننامەیەدا ئاماژە بە مەحکوومکردن و بانگهێشتکردنی ڕۆژنامەنووسانی کوردی کردووە و نووسیوویەتی: "ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لێدوانێکی جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، بە درۆ دەخاتەوە و دەڵێت، ئەمەریکا سزای خەڵکی ئێران نادات.
پێشتر جەواد زەریف بە سوود وەرگرتن لە چەند میدیایەک کە هەواڵێکییان لەبارەی هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ برسیکردنی خەڵکی ئێران بڵاوکردبوەوە رایگەیاندبوو: "پۆمپیۆ بە