فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

٢٠٠٠ منداڵی پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ڕیزی ئەو منداڵانەدان، کە تووشی بەدخوراکی بوونە؛ ١٧٨٣کەس لەم منداڵانە لەو ناوچانە دەژین کە لە خزمەتگوزارییە سەرەتایییەکان بێبەرین.

عەزیز سەهەندی، بەرپرسی گشتیی کۆمیتەی ئێمدادی پارێزگای ورمێ، لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی حکوومەتیی ئیسنادا، باسی لە هەبوونی ٢٠٠٠ منداڵی ژێر ٧ ساڵ کردووە، کە تووشی بەدخوراکی بوونە.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە، کە لەم ڕێژەیە، ١٧٨٣ کەسیان لە ناوچە پەراوێزخراوەکاندا دەژین و دۆخێکی خراپیان هەیە و لە جۆرەکانی خزمەتگوزارییە سەرەتایییەکان بێبەشن.

پێشتریش نادر قازیپوور، نوێنەری مەجلێسی ڕێژیم، باسی لە کێشەی پەراوێزنشینی لەم پارێزگایەدا کردبوو و ئەو دیاردەیەی بە یەکێک لە کێشەکانی پارێزگای ورمێ ناو بردبوو.

ناوبراو ڕایگەیاندبوو، کە ٥٠ لەسەدی خەڵکی شاری ورمێ، بە هۆی کێشەی ئابووری پەراوێزنشینن، کە ئەمە دیاردەی منداڵانی کار و کۆڵبەری منداڵانی بەدواوە بووە.

داڕمانی ئابووریی ئێران و گەیشتنی داهاتی بنەماڵەکان بە ژێرەوەی هێڵی هەژاری لە هۆکارە سەرەکییەکانی کارکردنی منداڵان و تووشبوون بە نەخۆشییە دەروونی و جەستەییەکانن، کە بەدخۆراکی یەکێک لە باوترینیانە و بەرۆکی زۆربەی منداڵانی هەژاری نەک تەنیا لە پارێزگای ورمێ بەڵکوو لە پارێزگاکانی دیکەشدا گرتووە.

12/11/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان