فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لێدوانێکی جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، بە درۆ دەخاتەوە و دەڵێت، ئەمەریکا سزای خەڵکی ئێران نادات.

پێشتر جەواد زەریف بە سوود وەرگرتن لە چەند میدیایەک کە هەواڵێکییان لەبارەی هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ برسیکردنی خەڵکی ئێران بڵاوکردبوەوە رایگەیاندبوو: "پۆمپیۆ بە ئاشکرا دەیەوێت هەڕشەی برسیکردنی خەڵکی ئێران بکات کە ئەوە تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە".

لە وەڵامدا، پۆمپیۆ لە تویتێکدا زەریف بە درۆن ناودەبات و دەڵێت: "شەرمەزاری بۆ میدیا ساختەکان کە یارمەتی جەواد زەریف دەدەن درۆکانی بڵاوبکاتەوە".

دەشڵێت: "ئەمەریکا هەرگیز ئابڵووقە ناخاتە سەر خواردن و دەرمان، بەهۆی ئەوەی ئەوانە پێدوایستی مرۆڤن، بەشێک نابن لە سزاکان".

لەگەڵ سەپاندنی سزا نەوتییەکانی سەر ئێران، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمەریکایان بە برسیکردنی خەڵکی ئێران تۆمەتبارکرد، ئەمەریکاش رەتیدەکاتەوە و دەڵێت، ئامانجی سزاکان سنووردارکردنی کارە "تیرۆرستییەکانی" ئێرانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

12/11/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان