فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

رۆژی چوارشەممە ٢٣ی خەزەڵوەر، لە دەورێکی نوێی مانگرتنی مامۆستایاندا، بۆ دووهەم رۆژی بەردەوام مامۆستایانی شارەکانی ئێران و کوردستان بە ناڕەزایەتی بە دۆخی ئابووری و ژیانیان، هەروەها نەبوونی یەکسانی و هەڵاواردن لە ناوەندەکانی خوێندن و لەگەڵ ئەوەش بانگکردن و هەڕەشەکردن لە مامۆستایانی شارەکان دەستیان داوەتە مانگرتن و خوازیاری ئەوەن حکوومەت وەڵامدەرەوەی خواستەکانیان بێت.

بە پێی هەواڵەکان مامۆستایانی شارەکانی کوردستان لەوانە سەقز و سنە و کرماشان و ... شان بە شانی مامۆستایانی ناڕازی شارەکانیتری ئێران لەم مانگرتنەدا چالاکانە بەشدارن و خوازیاری ئەوەن حکوومەت وەڵامدەرەوەی خواستە رەواکانیان بێت.

ئەم مامۆستایانە لەحاڵێکدا رۆژی ٢٢ و ٢٣ی خەزەڵوەریان وەک رۆژی مانگرتن دیاری کرد، کە پێشتر و دوای مانگرتنەکانی ٢٢ و ٢٣ی رەزبەر حکوومەت ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستاکانی بانگ کردبوە ئیتلاعات و هەڕەشەی لێکردبوون نابێ بەشداری بکەن لە هیچ چالاکیەکدا، بەڵام مامۆستایانی مافخواز بۆ گەیشتن بە خواستەکانی خۆیان شێلگیرانە درێژە بە ناڕەزایەتییەکانیان دەدەن و پشتیوانی کردن لەم ناڕەزایەتییانە ئەرکێکی شۆڕشگێڕی و ئینسانیە.

14/11/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان