فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی باشووری کوردستان، کە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە گرووپە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران، بە ٥ ساڵ زیندانی مەحکووم کرابوو، لە دۆسیەیەکی نوێی ئیتلاعاتدا، یەکساڵ زیندانیی دیکەی بەسەردا سەپا.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، "سەردار عۆسمان بەکر" هاووڵاتیی کورد خەڵکی باشووری کوردستان، کە ماوەی دوو ساڵە لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ دایە، بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی نیزام" لە زیندان، بە یەکساڵی دیکە زیندانی مەحکووم کرا.

ئەو زیندانییە کوردە، پاش دوو ساڵ زیندانی لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ و گوازتنەوەی بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، لە دۆسیەیەکی نوێیدا، لەژێر ناوی "پڕۆپاگەندە دژی نیزام" لە زیندان، بە ساڵێکی زیادی زیندان مەحکووم کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ساڵی ٩٥ هەتاوی، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران، بە پێنج ساڵ زیندانی مەحکووم و ڕەوانەی زیندانیی ناوەندی شاری ورمێ کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، کە لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ دابووە، لە بوونی پارێزەر بێبەری بووە.

10/11/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان