فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئێران دەڵێت 2 کەسی لەسێدارەداوە لەسەر ئەنجامدانی تاوانی ئابوری، ئەمەش لەم کاتەی ئابوری وڵاتەکە دووچاری گرفتی گەورە بووەتەوە هاوکاتی نوێبوونەوەی سزاکانی ئەمەریکا بەسەریدا.

ماڵپەڕی میزانی سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند هەر یەک لە وەحید مەزڵومین و محەمەد ئیسماعیل قاسمی لەسێدارەدران لەسەر تاوانی " افساد فی الارض"، ئەمەش دەستەواژەیەکە لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بەکاردەهێنرێت بۆ سزادانی کەسێک بە ئیعدام.

بەپـێی دادوەری ئێران مەزلومین و قاسمی تۆڕی گەندەڵیـیان پـێکهێنابوو و کۆسپیان بۆ سیستەمی ئابوری و دارایی وڵاتەکە دروستکردبوو.

ئاژانسی ئیسنای ئێران دەڵێت مەزڵومین 2 تۆن ئاڵتونی پـێگیراوە.

جێی ئاماژەیە لەوتای مانگی هەشتەوە چەندان دادگای تایبەت لەسەر کەیسی ئابوری و دارایی لە ئێران پـێکهێنراون بە ڕەزامەندی عەلی خامەنەئی ڕابەری باڵای ئێران کە گەورەترین دەسەڵاتە لە وڵاتەکەدا.

لەو کاتەوە هەتا ئێستا بە لایەنی کەم بڕیاری لەسێدارەدانی 7 کەس دراوە لە ڕێگەی ئەو دادگایانەوە. هەندێک لەو دادگاییکردنانە ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی تەلەفیزیۆنەوە بڵاوکرانەوە.

چاودێران دەڵێن ئامانجی ڕژێمی ئێران لەم سزایانە چاوترساندنی خەڵکە و هەروەها هۆکاری خراپـبوونی باری ئابوری وڵاتەکە بخرێنە ئەستۆی چەند کەسێکەوە.

١٤/١١/٢٠١٨

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان